یەپەگە: لەعەفرین ٢داگیرکەرلەعەفرین کۆژران

شەڕڤانانی یەپەگە لەدژی گروپەچەتەکەکەی سووڵتان مووراد-ی سەربەدەولەتی تورکیای داگیرکەر٢چالاکی ئەنجامدا، سەرچەتەیەک ویەک داگیرکەری ترکوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ئاشکرای کرد کە لەناوچەی شەرا وبلبلێ-ی عەفرین لە ڕێکەوتی ٨ و ٩ی کانوونی یەکەم/١٨ و١٩ی سەرماوەزدووچالاکییان لەدژی داگیرکەران ئەنجامداوە.

ڕاگەیەنرا کە لەچالاکییەکەدا گروپێک لەچەتەکانی سووڵتان موورادی سەربەدەوڵەتی تورکیا کراونەتە ئامانج و لەئەنجامدا سەرچەتەیەک و چەتەیەکی ترکوژراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە تیمێکی ئێمە لە ناوچەی شەڕای عەفرین لەدژی ئۆتۆمبیلی سەرچەتەیەک بەناوی ئەبوو ئەل موت کە بەرپرسێکی کۆمیتەی پاراستنی گروپی سووڵتان موورداە، چالاکی ئەنجامدرا. لەوچالاکییەدا ئەوسەرچەتەیە کوژرا و شوفیرەکەشی برینداربوو.

لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی یەکەمدا لەگوندی قوڕنە-ی بلبلێ-ی عەفرین لەدژی بارەگایەکی چەتەکانی سووڵتان مووراد چالاکیی ئەنجامدرا. لەوچالاکییەدا داگیرکەرێک کوژرا و٢داگیرکەری دیکە برینداربوون."

ک٠ش