یەپەگە: لەعەفرین٤چەتە کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەی جندرێس وشێ-ی عەفرین ٤ چەتەی سەربەئەحراری شام ولیوای وەقاس کوژران و٣ چەتەی دیکەش بریندار بوون.

یەپەگە دەستنیشانی کرد کە لە ڕێکەوتی ١٩ی ئەیلوول/٢٨ی خەرمانان لە ناوچەی جندرێس و شێ-ی عەفرین لەدژی چەتەکانی ئەحراری شام ولیوای وەقاس چالاکی ئەنجامدراوە، چالاکییەکە لەگوندی خەزاویە-ی جندرێس لەدژی دووچەتەی سەربەئەحرای شام بەناوەی ئیبراهیم رەبیعە وعەتا موسا ئەنجامدرا کە لەئەنجامدا هەدووچەتە کوژران.

لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: " لە ڕۆژی ١٩ی ئەیلوول/٢٨خەرمانان هێزەکانمان لە گوندی خەزاوا-ی سەربە جندرێس-ی عەفرین لە دژی چەتەکانی ئەحراری شام چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژران و٣ چەتەی دیکە بریندار بوون.

ناوی ئەودووچەتە کە کوژراون ئیبراهیم رەبیعە وعەتا موسا ڕاگەیەنراوە.

لە هەمان ڕۆژدا یەکینەیەک لە شەڕڤانانی یەپەگە لە گوندی حەکێجێ-ی سەربە ناوچەی شێ-ی عەفرین لە هەمبەردوو چەتەی سەربە لیوای واقاس چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا هەردووچەتە کوژران."

ک-ش