یەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

یەپەگە ڕایگەیاند شەڕڤانێکیان بەهۆی نەخۆشیەوە لە ٥ی تەموزدا لە حەسەکە شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێکەمان عومەر شێخۆ ٥ی تەموز لە ئەنجامی نەخۆشیدا لە شاری حەسەکە شەهید بوو.

هاوڕێ عومەر شێخۆ لە شاری عەفرین لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو. بەهۆی کاریگەری شەڕی بەرخۆدانی ئێمە، شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکووری سوریای ناسی و بەشداری کرد. بڕوای تەواوی بە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی ئێمە لەسەر بناغەی ئازادی و یەکێتی هەبوو و دوایین ساتەکانی ژیانی لەدژی هەرجۆرە دواکەوتووی وەستایەوە. هاوڕێ عومەر شێخۆ ئەرک و بەرپرسیاری خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناو و پاشناو: عومەر شێخۆ

ناوی دایک: فاتیمە

ناوی باوک: حەسەن

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەسەدەکە/٥ی تەموزی ٢٠٢٠

ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ عومەر شێخۆدا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و گەلەکەمان دەکەین."

ف.ق