یەپەگە ناسنامەی شەڕڤانێکی خۆی ئاشکرا کرد کە شەهید بووە

یەپەگە ڕایگەیاند، شەڕڤانیان تۆڵهەڵدان خوێنڕێژ (عەبدوڵلا کوتولی) بەهۆی نەخۆشیەوە شەهید بووە.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێمان تۆڵهەڵدان خوێنڕێژ ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە شاری قامشلۆ لە ئەنجامی نەخۆشیەکی سەختدا شەهید بوو.

هاوڕێ تۆڵهەڵدان لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزگا لەدایک بوو. کاتێک لەبەرانبەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشی داگیرکەری ئەنجامدرا بە روحی سەفەربەرلیک بەشداری ڕیزەکانمان بوو. هاوڕێ تۆڵهەڵدان هەموو ساتەکانی ژیانی بە تێکۆشانی ئازادی ئێمە بەخشی. لە ڕۆژی یەکەم کە لەناو ڕیزەکانی شۆرشدا جێی خۆی گرت و تا ڕۆژی شەهادەتی ئەرکی سەر شانی بەجێهێنا و لە ماوەیەکی کەرتدا بووبە شەڕڤانێکی گەورە و تێکۆشەر.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: عەبدوللا کوتولو

ناوی دایک: هەدیە

ناوی باوک: سەبری

شوێن و مێژووی شەهادەت: قامشلۆ ١١ی ئازاری ٢٠٢٠

ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ تۆڵهەڵدان خوێنڕێژدا یادی هەموو شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی بە ڕێزەوە دەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و هەموو گەلی خۆمان دەکەین."

ف.ق