یەپەگە ناسنامەی ٩ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٥دا شەهید بوون

یەپەگە ناسنامەی ٩ شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژەی ئاشکرا کرد کە لە شوێنی و کاتی جیاوازدا لە ساڵی ٢٠١٥دا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٩ شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.

ڕاگەیەنراوی یەپەگە بەم شێوەیەیە:

"شەڕێ بەرخۆدان کە لە ڕۆژئاوا و باکووری سوریا بەڕێوە دەچێت، زۆر قاڕەمانی گەورەی خوڵقاندووە و واتایەکی گەورەی بە شۆڕشمان بەخشیوە. لە هەموو ساتێکی مێژووی شۆرشی ئێمەدا داستانی بێوێنە تۆمارکراون. یەکێک لەو بەرخۆدانە بێوێنەیەی ئێمەش بەرخۆدانی ساڵی ٢٠١٥ لەدژی داگیرکەری داعش بوو. بە شۆرشی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا، بە بەرەوەپێشبردنی سیستمی دیموکراتی بۆ مسۆگەرکردنی داهاتووی گەلان، هەروەژا هێرشە دڕندەکان هەموو کاتێک بەردەوامی هەبووە. لەدژی هەموو هێرشە دڕندەکان ڕۆڵەکانی گەلی کورد بە ڕوحی فیدایی شەڕیان کرد و بە بەرخۆدانیان، ناویان لە لاپەڕەکانی قاڕەمانێتی نووسی. بۆیە ئێمە ناسنامەی ٩ شەڕڤانی خۆمان بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین کە لە شەڕی بەرخۆداندا لە ساڵی ٢٠١٥دا لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.

لە کەسایەتی ٩ هاوڕێکەماندا یادی هەموو شەهیدەکانی شۆرش بەرێزەوە دەکەینەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانمان و گەلەکەمان دەکەین.

ناسنامەی شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە کە شەهیدبوون بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئەلیف ئامەد

ناو و پاشناو: هێلین چەتین

ناوی دایک: خەیریە

ناوی باوک: سەلاحەدین

کات و شوێنی شەهادەت: یەل تەمر/ گوندی خێبش/ ٩ی ئازاری ٢٠١٥

 

نازناو: هەرەکۆل جانشێر

ناو و پاشناو: یڵماز کۆنەر

ناوی دایک: مەقبولە

ناوی باوک: عەبدولعەزیز

کات و شوێنی شەهادەت: حەسەکە – هۆڵ / ٣ ئازاری ٢٠١٥

 

نازناو: ژیندا ئوزم

ناو و پاشناو: بەدیعە تاپار

ناوی دایک: حەیات

ناوی باوک: ئیدریس

کات و شوێنی شەهادەت: هۆڵ/ گوندی خزەلا/ ٤ی ئازاری ٢٠١٥

 

نازناو: لاشەر ئامەد

ناو و پاشناو: موستەفا تورگای

ناوی دایک: فاتیمە

ناوی باوک: عەبدوڵلا

کات و شوێنی شەهادەت: تەل تەمر/ ٨ی ئازاری ٢٠١٥

 

نازناو: مەروان بۆتان

ناو و پاشناو: وەدات کاپلان

ناوی دایک: حوسنییە

ناوی باوک: عیزەت

کات و شوێنی شەهادەت: حەسەکە / هۆڵ / ٩ی ئازاری ٢٠١٥

 

نازناو: مۆردەم ڕێبەر

ناو و پاشناو: ڕەزا چەلیک

ناوی دایک: نوریە

ناوی باوک: عەلی حەیدەر

کات و شوێنی شەهادەت: حەسەکە / ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠١٥

 

نازناو: نومان سیابەند

ناو و پاشناو: سامی بایار

ناوی دایک: کوبار

ناوی باوک: فەهیم

کات و شوێنی شەهادەت: تەل حەمیس / ١ی شوباتی ٢٠١٥

 

نازناو: پارتیزان بەستا

ناو و پاشناو: سەکڤان ئایاز

ناوی دایک: لەیلا

ناوی باوک: سلێمان

کات و شوێنی شەهادەت: تەل حەمیس / ١ی شوباتی ٢٠١٥

 

نازناو: شۆڕش مالازگرت

ناو و پاشناو: بورهان دولگەرە

ناوی دایک: کیبار

ناوی باوک: عەبدوڵلا

کات و شوێنی شەهادەت: تەل تەمر گوندی حەفیان / ٣١ی ئازاری ٢٠١٥

ف.ق