یەپەگە: ٦چەتەی بیانی ناوداعش دەستگیرکران

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ٦ چەتەی بیانی ناوچەکدارانی داعشی دەستگیرکردووە. یەپەگە ڕایگەیاند کە ئەوچەتانە خەلکی وەڵاتانی ڕووسیا، ئەمریکای لاتین، تورکیا، کەنەدا و سویدن کە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە دەستگیرکراون.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە دەربارەی دەستگیرکردنی ٦ چەکداری بیانی ناوداعش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، " لە جوارچیوەی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە  کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک -قەسەدە و بەپیشەنگایەتی هێزەکانی ئێمە بەڕێوەدەچێت، هاوکات لەگەل شەڕی سەخت لەگەل تیرۆریستانی داعشدا ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لەهەرێمەکەدا بەڕێوەدەچێت. لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی گەڕان وپشکنینی ناوچەکە کە لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە بەڕێوەدەچێت ٦ چەتەی بیانی ناوڕیزەکانی داعش کە خەڵکی وەڵاتانی ڕووسیا، تورکیا، ئەمریکای لاتین، کەنەدا وسوید بوون دەستگیرکران.

یەپەگە ئەم زانیارییانەی دەربارەی ناسنامەی ئەو چەتە دەستگیرکراوەی ناوداعشی بڵاوکردووەتەوە:

 دیمیری سیمۆنۆڤ( ئەبوعیسای ڕووسی)، ڕووسیا

مەحموود سەید ئاتیب( ئەبومەشعەبی ئەڵمانی)، ئەڵمانیا

نیکۆلاس ژۆسێپ لی( ئەبویوسف ئەمریکی)ئامریکای باشوور

ئیمرا رەفعەت ئۆزانگولو(ئەبو فاتیمای تورکی)، تورکیا

ئابرا محەمەد(ئەبوزوبەیر سویدی)، سوید

حەسەن ئەل عەرەبی(ئەبومەریەمی مەغریبی)، فاس.

لەکاتێکدا کە لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی نەهێشتنی تیرۆردا، داعش ئەمڕۆکە لە پانتاییەکی بچوکدا گەمارۆدراوە، لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی ئەمنییەوە شانەشاراوەکانی داعش دەدۆزرێنەوە ولەناو دەبرێن.لەم چوارچێەوەیەدا ئێمە زانیاری دەربارەی دەستگیرکراوەکان بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە.

ک٠ش