یەپەگە: پەیوەندیمان بە تەقینەکەی عەفرینەوە نییە

نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پەیوەندیان بە تەقینەوەکەی عەفرینەوە نییە.

نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە دەڵێت، لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ تەقینەوەیەک لە ڕێگەی ئۆتۆمبێڵێکی سوتەمەنی کە بۆمبڕێژکرابوو لە عەفرین تەقیەوە. هەندێک لایەن بێ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوە بکەن، بە شێوەیەکی خێرا یەپەگەیان وەک بەرپرسی تەقینەوەکەدا لەقەڵەمدا. ئەو تۆمەت و تاوانانە دوورە لە ڕاستیەوە و ئێمە هیچ پەیوەندیەکانمان بەم ڕووداوەوە نییە."

ف.ق