یەپەگە لەعەفرین چەتەکانی سوپای تورکیای کردە ئامانج،٢ چەتە کوژران

یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ئاشکرای کرد لە ئەنجامی چالاکی شەڕڤاناندا لەدژی داگیرکەران لەعەفرین ٢ چەتە کوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەی ڕاجۆ وشەرا-ی عەفرین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە،" لە چوارچیوەی هەڵمەتی قۆناغی دوویەمین-ی بەرخۆدانی سەردەم لەعەفرین هێزەکانمان لە هەمبەر سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانئ چالاکییەکانی خۆیان درێژە پێدەدەن. لە ڕێکەوتی ٧و٨ی ئەیلوول/١٦و١٧ی خەرمانان شەڕڤانان لە ناوچەی ڕاجۆ وشەرا-ی سەر بە عەفرین دوو چالاکییان ئەنجامدا.

لە ڕێکەوتی ٧ی ئەیلوول/١٦ی خەرمانان یەکینەیەکی ئێمە چەتەیەکی گروپی حەمزە-یان بە ناوی عەبدولڕەحمان ئەل زاهیر خستە ناو بۆسەوە. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئەو چەتە کوژرا.

لە رێکەوتی ٨ی ئەیلوول/١٧ی خەرمانان یەکینەیەکمان لە دەورووبەری ناوچەی راجۆ لە هەمبەر چەتەیەکی ئەحراری شەرقیە چالاکییان ئەنجامدا . لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئە چەتە کوژرا.

ک٠ش