یەپەگە: چەتەیەکى ئەحرار شەرقی و سەربازێکى تورکیا لە عەفرین کوژران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى یەپەگە رایگەیاند، لە چالاکییەکانى ٢٥-٢٦ی ئەیلولدا لە ناوچەى راجۆی عەفرین و ناوەندى عەفریندا چەتەیەکى ئەحرار شام و سەربازێکى تورکیا کوژراون.

یەپەگە رایگەیاند، یەکە قەناس بە دەستەکانیان رۆژی ٢٥ى ئەیلولی ٢٠١٨ لە ناوەندی عەفرین چالاکییەکیان لە دژى سوپاى تورکیا ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا سەربازیکی داگیرکەر بە ناوی عەلی ئۆکار کوژراوە.

هەروەها رۆژی ٢٦ی ئەیلول لە گوندی گۆلی لە ناوچەی راجۆی عەفرین لە دژی چەتەکانى ئەحرارشام چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا چەتەیەکى ئەحرار شەرقییە کوژراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکەکەیدا.

ناوەندی راگەیاندنى یەپەگە راشیگەیاند، لە چوارچێوەى قۆناغی دووەمی هەڵمەتى بەرخۆدانى سەردەمدا هێزەکانیان لە ناوەندی عەفرین لە ناوچەی راجۆ لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر و گروپە چەتەکانى سەر بە تورکیا، بەردەوامن لە ئەنجامدانى چالاکیى کاریگەرانە.

ئەوەشى راگەیاندووە "لە رۆژی ٢٥ى ئەیلول یەکینەکی قەناس بە دەستمان لە ناوەندی عەفرین لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکى تورکیاى داگیرکەر بە ناوی عەلی ئۆکار کوژرا.

هەروەها رۆژی ٢٦ی ئەیلول یەکینەیەکى ترمان لە دژی چەتەکانى ئەحرار شەرقییە لە سەر رێگاى گوندی گۆلی لە ناوچەى راجۆی عەفرین چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و دەستیش گیرا بەسەر چەکەکەیدا".

ر.م