یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە چالاکیان ئەنجامدا: ٣ پۆلیس کوژران
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی ڕایگەیاند، ئەندامانیان لە عوسمانیە چالاکیان ئەنجامداوە و ٣ پۆلیس کوژراون.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی ڕایگەیاند، ئەندامانیان لە عوسمانیە چالاکیان ئەنجامداوە و ٣ پۆلیس کوژراون.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، یەکەکانیان لە شاری عوسمانیە چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا ٣ پۆلیس کوژراون و ٢ پۆلیسیش برینداربوون.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لە ١٦ی کانونی دووەمدا کاتژمێر ٢٠:٣٠ لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس لە سەر ڕێگای گەڕەکی کارچای چالاکی سابوتاژیان ئەنجامداوە. لە چالاکیی سەرکەوتوودا ٣ پۆلیس کوژراون و ٢ پۆلیسیش برینداربوون. دەسەڵاتی ئاکەپەی بکوژی کوردان هەوڵی شاردنەوەی کوژراوەکان دەدات. لەگەڵ بیستنی چالاکیەکە ئاژانسەکانی هەواڵی هەرێمی و گشتی زانیاریان لەبارەی کوژراو و بریندارەکان بڵاوکردەوە، دوای ئەوە دەوڵەتی تورک هەموو هەواڵەکانی لەسەر تۆڕەکانی ئەنتەرنێت سڕیەوە.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی تا خەیاڵ و هیواکانی شەهیدەکان جێبەجێ نەکات، بەردەوامی بە چالاکی تۆڵەسەندنەوەی خۆیان خۆیان دەدەن."
ف.ق