یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا

یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید ساڤاش لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید ساڤاش تۆڵهڵدان ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕیزەچالاکیان ئەنجامداوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"١ی کانونی یەکەم لە سەر رێگای مەلیک ئەحمەدی ناوچەی سووری ئامەد لەدژی سوپەرمارکێتی ١٠١ی ڕژێمی ئاکەپە/ مەهەپەی فاشیست چالاکیەکی بۆمبەیی ئەنجامدرا.

٢ی کانونی دووەم لەدژی تەڤگەری تایبەتی قوتابخانەی کازیم کارابەکیر لە سەر ڕێگای باغلاری گۆچمەلەر چالاکی بۆمبەیی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا تیمێکی تایبەت بریندارکرا.

٣ی کانونی دووەم لەدژی ئۆتۆمبێلێکی کۆبرا لە نزیک گەڕەکی کۆرهاتی باغلاری ئامەد چالاکیەکی بۆمبەیی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا زیانی مادی دروست بوون.

ف.ق