یەکەمین خولی شەڕڤانانى عەرەب لە ناو یەپەژە کۆتایى پێهات

لە ئەکادیمیاى شەهید هەبوون عەنتەریە یەکەمین خولی راهێنان و پەروەدەى شەڕڤانە عەرەبەکانى یەپەژە ئەنجامدرا. خولەکە لە عەین عیسا بە ناوی شەهید زیلان حەلەب بەڕێوەچوو و لە رێوڕەسمێکى سەربازیدا کۆتایى پێهنێرا.

بەشداربوانى خولی شەید زیلان حەلەب لە پێکهاتەى عەرەب بوون و خولەکەش لە رۆژی مزگێنیى لەناوبردنى چەتەکانى داعش دا کۆتایى پێهات.

خولەکە لە مەراسیمێکى سەربازی و بە سوێندخواردنى ٢٤ شەڕڤان کۆتایى پێهات. لە مەراسیمەکەدا فەرماندەکانى یەکینەکانى پاراستنى ژن (یەپەژە) رۆژ خابور، نەورۆز عەگید، کوردستان سەرێکانی و فەرماندەى ئەکادیمیاى شەهید هەبوون، نەورۆز سیدار ئامادە بوون.

نەورۆز سیدار فەرماندەى ئەکادیمیاى شەهید زیلان حەلەب کۆتایهاتنى خولی راهێنان و پەروەردەکردنى شەڕڤانانى پیرۆز کرد و رایگەیاند "ئێمەى ژن پێویستمان بە هۆشیاری و خۆپەروەردەکردن هەیە، چونکە ژن لە ناو کۆمەڵگەدا سەرچاوەى هێز و بەرەوپێشبردنى ژیانە. ئێمە بە ناوی فەرماندەیى ئەکادیمیاکەوە لە کارەکانتاندا سەرکەوتنتان بۆ دەخوازیین".

دواى پێشکەشکردنى وتەکان، شەڕڤانان سوێندیان خوادر و پێناسیان پێدرا.

شەڕڤانانى ئەکادیمیاکەش بۆچوونى خۆیان خستەڕوو و رایانگەیاند، ئەو پەروەردەیە ورە و هێزێکى گەورەى پێداون. شەڕڤانانی خولەکە راشیانگەیاند "لەبەر ئەوەى کۆتایهاتن بە خولەکەمان هاوکات بوو لەگەڵ مزگێنیى تێکشکاندنى چەتەکانى داعش دا لە رووی سەربازییەوە، کۆتایى خولەکەمان دڵخۆشی و خرۆشانێکى جیاوازتری هەبوو".

ر.م