ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
فەرماندەیی گشتیی یەپەگە یادی فەرماندە خەبات دێرکی بەرزڕاگرت
فەرماندەیی گشتیی یەپەگە: دەستکەوتەکانی ئەمرۆی رۆژئاوای کوردستان و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە سایەی گیانبازی شەهید خەبات دێرک و ١٢ هەزار شەهیدەوە بەدیهاتوون. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: ئیرادە و پێداگری گەلانی هەرێمەکە رێگەیە بەرەو سەرکەوتن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک خزمەت بە تیرۆر دەکات و ئەوەشی خستەڕوو، "ئیرادە و پێداگری گەلانی هەرێمەکە تاکە رێگەیە بەرەو سەرکەوتن". -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دامەزراوە نەوتیەکان و تۆڕی کارەبای بۆردومان کرد
فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دامەزراوە نەوتیەکانیان لە تربەسپی بۆردومان کرد. لە عەین عیساش تۆڕی دابەشکردنی کارەبای دەیان گوندیان کردەئامانج. -
تەرمی فەرماندەی یەپەگە شەڕڤان حەلەب بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازیان لێ کرا
تەرمی فەرماندەیەکی یەپەگە بەناوی شەڕڤان حەلەب کە لە ئەنجامی نەخۆشی دڵ شەهید بوو، لە شاری حەلەب بە مەراسیمێکی جەماوەر پێشوازی لێ کرا. -
لە شەرا سەربازێکی حکومەتی شام کوژرا
لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی شوارغەی شەرا، سەربازێکی حکومەتی شام بریندار بوو. -
ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند ئەندامێکیان بە ناوی ئیبراهیم مستەفا بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو. -
یەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەکی خۆی ئاشکرا کرد
یەپەگە بە راگەیەندراوێک ناسنامەی یەک لە فەرماندەکانی خۆی بە ناوی شەرڤان حەڵەب ئاشکرا کرد کە ١٠ی کانونی دووەم بە هۆی وەستانی دڵیەوە، شەهیدبووە. -
لە حەڵەب و ئیدلب ٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران
راگەیەندرا کە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی حەڵەب و ئیدلب هێرشیان کردووەتەسەر هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و سێ سەربازی حکومەتیان کوشتووە. -
'ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشەنگایەتی دیموکراسی بکات'
دادوەری نوسینگەی دادپەروەری کۆمەڵگەی شاری منبج ئیبراهیم ئیبراهیم و پارێزەر ئادا ئۆناڵ، ئاماژەیان بەوەدا کە عەبدوڵا ئۆجالان کەسێکە دەتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشەنگایەتی دیموکراسی بکات. -
دەوڵەتی تورک عەین عیسا تۆپباران دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە دژواری عەین عیسا تۆپباران دەکەن. -
'بە تێکۆشان و بەرخۆدان ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین'
وڵاتپارێز فایەق خەیری ئەحمەد ئوسێ، رایگەیاند، گەر کوردستان بونیادبنرێت ئەوە بە کار و خەباتی پەکەکە بونیاددەنرێت، وتیشی: "ئێمە بە تێکۆشان و بەرخۆدانمان ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین". -
'تا ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبین لە چالاکی'
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ناوچەی شێرانە رێپێوانیان کرد و رایانگەیاند، "تا ئەو کاتەی رێبەر ئاپۆ لە ناو خۆماندا دەبینین بەردەوام لە چالاکیدا دەبین". -
'هەتا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێ، دەست لە تێکۆشان بەرنادەین'
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی ڕەقە ڕایانگەیاند، هەموو ئەندامان کاریگەرن بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەتا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێ، دەست لە تێکۆشان بەرنادەین. -
ساڵح موسلیم: ئەگەر تورکیا پرسی کورد چارەسەر نەکات بە تەواوەتی دەڕوخێت
هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلیم باسی لەوەکرد، کە ناکرێت ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نکۆڵی لێبکرێت و بەهەند وەرنەگیرێت، راشیگەیاند، ئەگەر دەوڵەتی تورک پرسی کورد چارەسەر نەکات، بە تەواوەتی دەڕوخێت. -
ئەو جانتایەی سارا پێی بەخشیبوو تا ئێستاش ماوە
دڵبیرین تەمێ لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا سەکینە جانسزی ناسیوە. تا ئێستاش ئەو جانتایەی کە دایکی پێی سپاردووە، پاراستوویە. دڵبیرین تەمێ وتی:"هەڤاڵ سارا، تەنها سێ ڕۆژ لە ماڵی ئێمە مایەوە، بەڵام وەک سێ ساڵ وابوو". -
شەهیدانی پاریس لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یادکرانەوە
لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس چالاکی ئەنجامدرا. -
دانیشتوانی کانتۆنی جزیرە لە دژی کۆمەڵکوژی پاریس رێپێوانیان کرد
دانیشتوانی کانتۆنی جزیرێ رژانە شەقامەکان و کۆمەڵکوژی پاریسیان بە توندی شەرمەزار کرد. -
'ساکینە میراتی ژنی ئازادە'
ئەندامی کۆردناسیۆنی کۆنگرە ستاری کانتۆنی فورات، پەیمان عەلوش، دەستنیشانیکرد، دەبێت گەلی کورد لەدژی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس لە هەر چوار پارچەی کوردستان و سەرانسەری جیهان ئاستی تێکۆشان و بەرخۆدانی زیاتربکات. -
لە کانتۆنی فورات یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس بەرزڕاگیرا
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کاننتۆنی فورات، لە یانزەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریس، رژانە گۆڕەپانەکان و شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژیەیان بەبیرهێنایەوە. -
'گەریلا ژنەکانمان لە کەسایەتی سەکینە جانسزدا ناسی'
سالم عومەر کە لە رێگەی وێنەیەک لەناو گۆڤارێکدا ئاشنا بووە بە ناوی سەنینە جانسز، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو لە کەسایەتی سەکینە جانسزدا گەریلا ژنەکانی ناسیوە. -
لە دەیرەزۆر سەرچەتەیەکی داعش کوژرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێک لە گوندی جەرزی دەیرەزۆر، سەرچەتەیەکی داعش کوژراوە. -
لە کۆبانێ بە ڕێپێوانێک شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس یادکرانەوە
یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، ساکینە جانسیز، دیپلۆماتکاری کورد و نوێنەری کەنەکە لە پاریس فیدان دۆگان، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد لەیلا شایلەمەز کە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس شەهیدکران، لە کۆبانێ بە ڕێپێوانێک یادکرانەوە. -
پارێزەر مستەفا داوای لە جڤاکی نێونەتەوەیی کرد دژی گۆشەگیری هەڵوێستی جدیان هەبێت
ئەندامی دەسپێشخەریی سوریا بۆ پاراستنی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، پارێزەر جوبرایل مستەفا بانگەوازی لە جڤاکی نێونەتەوەیی کرد دژی گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵوێستی جدی وەربگرن. -
بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی فراوانکردنی تێکۆشان کرا
ئەندامی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا خالید ئەلحەسەن، ڕایگەیاند پێویستە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانێکی کاریگەر بکرێت. -
کۆنگرەی ستار: ساڵی ٢٠٢٤ دەکەینە ساڵی دادپەروەری و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار شەهیدانی پاریسی یادکردەوە و وتی:"دەبێت دەستکەوتی گەورە بەدەست بێنین. ساڵی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵی دادپەروەری و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان".