ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
عەزیز عەرەب لە مەنبەج یادکرایەوە
دانیشتووانی مەنبەج لە ٣٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی، عەزیز عەرەبیان بیرهێنایەوە. -
خێمەی سەرەخۆشی بۆ دوو شەهید دانرا
بۆ شەهید گارزان توڵهەڵدان و مزگین دلبرین خێمەی سەرەخۆشی دانرا، لە چالاکییەکەدا سڵاوکرا لە گورزوەشاندنی گەریلا لە دەوڵەتی تورک. -
"شەهید گارزان توڵهەڵدان بەڵێنی بە باوکە شەهیدەکەی دا و بەڵێنەکەی بردەسەر"
پوور و برای شەهیدی هەپەگە گارزان توڵهەڵدان ڕایانگەیاند، بە شەهیدبوونی گارزان سەربەرزن و گوتیان: "گارزان درێژە بە تێکۆشانی باوک و مامەی دا، بێگومان هەزاران گەنج ڕێگەی ئەو دەگرن". -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و تەڤ-دەم بە بۆنەی جەژنی چوارشەممەی سوور پەیامێکیان بڵاو کردەوە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) بە بۆنەی جەژنی چوارشەممەی سەری نیسانی ئێزیدییەکان پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە. -
چەتەکان هێرشیان کردە سەر دوو کەس، یەکێکیان مناڵە
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرینی داگیرکراو هێرشیان کردە سەر مناڵ و گەنجێک، دەستیانگرت بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیاندا. -
تەرمی محەمەد خدر ئەلیونس شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆ پاراستنی بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهیدی هێزەکانی خۆپاراستنی محەمەد خدر ئەلیونس لە شاری حەسەکە بەخاک سپێردرا. -
'ئامانجمان پاراستنی سروشت و ژینگەیە'
عارف بالی، هاوسەرۆکی لێژنەی ژینگەی کانتۆنی فورات، ڕایگەیاند کە لە پێناو پاراستنی ژینگە و سروشت، زیاتر گرنگیان داوە بە چاندنی نەمام و سیمینارەکان و وتی: "ئامانجمان دروستکردنی ژینگەیەکی پاک و خاوێن و کەسێکی تەندروستە." -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: گەنم و پەمووی جووتیاران دەکڕدرێت
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیادن ئەمساڵ هەموو بەرهەمەکانی گەنم و پەموو لە جووتیاران دەکڕدرێت. -
تەرمی شەهید محەمەد بەخاک سپێردرا، هاوکات یادی شەهید مزگین کرایەوە
گەلی کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید محەمەدیان بە خاک سپارد. هاوکات یادی شەهید میزگین دڵبیرین کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو، کرایەوە. -
لە عەفرین کەسێکی دیکە رفێندرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەی راجۆی عەفرین هاوڵاتیەکیان رفاند. -
دایە عوەیش لە حەڵەب بەبیر هێنرایەوە
دایە عوەیش، دایکی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بە کۆبوونەوەیەک لە شاری حەڵەب بەبیر هێنرایەوە. -
'بەردەوام خاوەنداری لە ڕەنجی شەهیدانمان دەکەین'
حەیفا محەمەد، دایکی دەلیل جودی یەکەم شەهیدی یەپەگە لە شاری حەسەکە، وتی: "دەلیل شەهیدی برایەتی گەلان بوو، لە بنەمالەکەماندا ٤ شەهید هەیە. بەردەوام خاوەنداری لە شەهیدەکانمان دەکەین''. -
لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گەل چوونە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان
بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بە هەزاران کەس لە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چوونە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان. -
لە ڕۆژئاوا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سەردانی گۆڕی شەهیدان کرا
لە شەهبا و مەنبەج بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سەردانی گۆڕی شەهیدان کرا. -
تەرمی ئەندامی تەڤ-دەم ئیڤا عەلی بەخاکسپێردرا
ئەندامی تەڤ-دەم ئیڤا عەلی کە ٣٠ ی ئادار لە قامیشلۆ لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بوو، لە مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا. -
بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید ئێڤا عەلی بەخاکسپێردرا
لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان لە شاری قامیشلۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید ئێڤا عەلی، بە خاکسپێردرا. -
تەڤ-دەم جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزکرد
تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم) جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزکرد و ئاماژەی بەوەدا: "بەو هیوایەیین جەژن ببێتە هۆکاری ئاشتی، ئارامی، لێبووردەی و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە." -
'ئامانجمان هێنانەدی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە'
ئەو کەسانەی لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالاندا بەشداربوون، رایدەگەیەنن، کە واژۆ کۆکراوەکان ئاراستەی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەن و رایانگەیاند، "ئامانجی سەرەکیمان ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە". -
لە عەفرین ٤ کەس ڕفێندران و بەسەدان داری زەیتوونیش بڕاوەتەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک چوارکەسیتری لە عەفرین ڕفاندوە کە دوانیان بران و هەرەوەها نزیکەی ٤٥٠ داری زەیتوونیشی بڕیوەتەوە. -
لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورددا نزیکەی ٣ ملیۆن و ٧٠٠ واژۆ کۆکرایەوە
دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، کە لە پێناو ئازادیی جەستیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ٣ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار و ٩٠ واژۆیان کۆکردووەتەوە. -
ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی ڕەمەزان لە کۆبانێ
خەڵکی کانتۆنی فرات بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە ئامادەکارییدان بۆجەژنی ڕەمەزان. -
سەرکەوتن لە شێخ مەقسود بە ڕۆحی باکور جیلۆ بەدەستهێنرا
خەڵکی شێخ مەقسود ئاماژەیان بەوەدا باکور جیلۆ لە شەڕ و ژیاندا هەموو کاتێک پێشەنگ بوو و وتییان: "کورد، عەرەب و تورکمان لە شارەکەماندا بە شەهید باکور جیلۆوە بەشداری بەرخۆدان بوون و سەرکەوتن." -
ڕاپۆرتی گرێپسی: ٨٣ کوژراون و ٢٠٣ ڕفێنراون
بەگوێرەی ناوەندی تۆمارکردنی تاوانی چەتەکانی سەر بە تورکیا لە گرێسپی ٨٣ کەس کوژراون و ٢٠٣ کەس ڕفێنراون. -
'پێویستە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت'
بە بۆنەی ٧ی نیسان، رۆژی تەندوستی جیهانیەوە، محمەد مسلمی پزیشک داوای لە WHO و ڕێکخراوە تەندروستیەکان کرد بۆ پاراستنی سروشت و مرۆڤایەتی بە ئەرکی خۆیان هەستن. -
ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دێرەزۆر شەهید بوو
لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە ئەندامێکیان بەناوی ساڵح عەتاوڵا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی لە کانتۆنی دێرەزۆر شەهید بووە.