ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی 'ئازادی بۆ رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان' بڵاوکرایەوە
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی 'ئازادی بۆ رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان' راگەیەندرا، کە لە رەقا بەڕێوەچوو. لە ئەنجامنامەکەدا ئاماژە بە گرنگی هەوڵە یاساییەکان لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی کرا. -
کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لە پڕۆسەی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسیدا خۆی بە بەپرسیار دەزانێت
دەلال خەلیل ئاماژەی بەوەدا کە ئەون لە دژی نەخۆشی کۆمەڵگا تێدەکۆشن و ڕایگەیاند کە کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک ئەرکی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی سیاسی و ئەخلاقی هەیە. -
لە دێرک بۆ پشتگیری لە زیندانیانی سیاسی مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد
لە ناوچەی دێرکی کانتۆنی قامیشلۆ، سەدان کەس بۆ پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. -
کۆچبەرانی عەفرین: لەپێناو گەڕانەوە بۆ عەفرین تا مردن بەرخۆدان دەکەین
کۆچبەرانی عەفرین لە شەهبا، لەژێر گەمارۆیەکی گراندان، ڕایدەگەیەنن لەپێناو گەڕانەوە بۆ عەفرین تا مردن بەرخۆدان دەکەن. -
دەوڵەتی تورک دوو کەسی رفاند، ١٢ کەسیشی بەرەو زیندانی جیاجیا دوورخستەوە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین دوو کەسی دیکەی رفاند و ١٢ کەسی کە بە شێوەی نایاسایی رفاندبوو، بەرەو زیندانی جیاجیا دوورخستەوە. -
کۆنفڕانسی 'دەستپێشخەری سوری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان' دەستیپێکرد
بە دروشمی 'پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان لە رووی ماف و دادپەروەرییەوە لە دۆسیەی رێبەر عەبدووڵا ئۆجالان' یەکەمین کۆنفرانسی 'دەستپێشخەری سوری بۆ ئازادی عەبدووڵا ئۆجالان' لە رەقا دەستیپێکرد. -
بەهۆی گەمارۆکانی حکومەتی دیمەشقەوە منداڵێک لە شەهبا گیانی لەدەستدا
بەهۆی گەمارۆی قورسی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر هەرێمی شەهبا، منداڵی بنەماڵەیەکی کۆچبەر ژیانی لەدەستدا. -
تەرمی شەهید فارس و حسێن بەخاک سپێردران
تەرمی محەمەد ڕدوان فارس و محەمەد حسێن کە لە ٦ی کانوونی یەکەمدا شەهید بوون، لە شاری حەسەکە بە خاک سپێردران. -
مافە سەرەتاییەکانی ژیانی خەڵکی شەهبا پێشێل دەکرێن
هەرێمی شەهبا لە نێوان حکومەتی دیمەشق و بۆردومانی تورکیادا گەمارۆ دراوە. چارەنووسی ١٧ هەزار و ٥٩١ کەس لە تل ڕفعەت لە مەترسیدایە. دانیشتوانی عەفرین دەڵێن "هەتا دوایی خۆڕاگری دەکەین." -
حیکمەت حەبیب:گریبەستی کۆمەڵایەتی خواستی گەل جێبەجێ دەکات
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی جەزیرە حیکمەت حەبیب ڕایگەیاند، گرێبەستی کۆمەڵایەتی بۆ بەرەوپێشبردنی کار لە سەرجەم بەڕێوەبەرییەکان ئامادەکراوە. -
تلتەمر بۆردومان کرا: ٢ منداڵ و ژنێک برینداربوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی دەشیشی تلتەمری بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا دوو منداڵ و ژنێک برینداربوون. -
گروپی ئۆرکیدە بە وێنەکانیان دیوارەکانی ڕۆژئاوا دەنەخشێنن
ئامانجی گروپی ئۆرکیدە بە وێنانە کێشانەکانیان لەسەر دیوارەکانی ڕۆژئاوا، پێشخستنی کاری هونەری سەر شەقامەکانە. ئەندامانی گروپەکە بە خێراییەوە کار بۆ نەخشاندنی شەقامەکان دەکەن. -
میت ١٢ هاوڵاتی دەستگیرکراوی کورد دەگوازێتەوە بۆ تورکیا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٢ هاوڵاتی کوردی ڕۆژئاوا، دەگوازێتەوە بۆ زیندانەکانی تورکیا، سێ کچیان تێدایە. -
دانیشتووانی عەفرین و شەهبا دژی گەمارۆی حکومەتی شام ڕێپێوانیان کرد
دانیشتووانی عەفرین و شەهبا، دژی گەمارۆی حکومەتی شام کە ٦ ساڵە لەسەر هەرێمی شەهبا دەیسەپێنێت، ڕێپێوانیان کرد و گوتیان "گەمارۆ ناتوانێت ئیرادە و بەرخۆدانی ئێمە لاواز بکات". -
لە حەلەب ٧ سەربازی شام کوژران
لە حەلەب لە ئەنجامی هێرشی درۆنی چەتەکانی هەیئەت تەحریر ئەلشام، ٧ سەربازی حکومەتی شام کوژران. -
لە دێرەزۆر بۆ شەهید ڕونی وڵات مەراسیمێکی سەربازی سازکرا
بۆ فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر ڕونی وڵات کە لە ٥ی کانوونی یکەمدا شەهید بوو بوو،مەراسیمێکی سەربازی سازکرا. -
لە تەبقا ڕێپێوانێک بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان بەڕێوەچوو
لە تەبقا بە ڕێپێوانێک گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان شەرمەزار کرا. -
قەسەدە: شەڕڤانمان عاکیف دربێسی شەهید بوو
قەسەدە رایگەیاند، "عاکیف دربێسی کە تا دوا ساتی ژیانی بە قارەمانێتیەوە شەڕی کردووە، شەهید بووە". -
'گەلانی دیکە لە رێگەی ئەم هەڵمەتەوە بەدوای ئازادی خۆیاندا دەگەڕێن'
لە دانیشتوانی منبج دادوەر ئیبراهیم ئەلئیبراهیم و عیماد ئەحمەد ڕایانگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێگای ئازادی رۆشن کردووتەوە و پێویستە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەندێشەکانی ئۆجالان و ڕزگارکردنی هەموو کۆمەڵگا بندەستەکان، درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن. -
رێکخراوی نودەم و زانکۆی کۆبانێ دەستیان بە پەروەردەیەکی واتادار کردووە
رێکخراوی نودەم بە پاڵپشتی زانکۆی کۆبانێ دەستی بە پەروەردە و ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد. -
خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ڕێبەری گەلی کورد هاتنە مەیدانەکان
خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاتنە مەیدانەکان. -
قەسەدە: فەرماندە رۆنی وڵات شەهیدبوو
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، فەرماندە رۆنی وڵات لە رۆژهەڵاتی دێرەزور لە ئەنجامی هێرشێکی 'تیرۆریستی'دا شەهید بووە. -
قەسەدە لە زرگان چالاکی بەرپەرچدانەوەی ئەنجامدا: ٤ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
قەسەدە رایگەیاند، کە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە گوندەکانی دەوروبەری زرگان ٤ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون. -
دەیان هەزار کەس بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە شارەکانی حەلەب و ڕەقە و حەسەکە و تەل بەراک و شەدادی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەزاران کەس بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
قەسەدە دەستگیرکردنی چەتەیەکی داعشی ڕاگەیاند
قەسەدە ڕایگەیاند، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانیان لە ڕەقە چەتەیەکی داعشیان دەستگیر کردووە.