ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە دەیرەزۆر ٢ کەس دەستگیر کران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەیرەزۆر 2 کەسی چەکداریان بەهۆی ئەوەی لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی دیمەشق پێوەندیان هەیە و هەوڵی ئاژاوەگێڕیان دەدا، دەستگیرکرد. -
یادی شەهید شیلان کۆبانی و هاوڕێکانی کرایەوە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەیەدە شیلان کۆبانی و هاوڕێکانی زەکەریا، جوان، فوئاد و جەمیل کە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە موسل لە ئەنجامی پیلانگیرییەکدا شەهید کران، لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ڕۆژئاوا و سوریا یادیان کرایەوە. -
ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەمڕۆ گەیشت بە تربەسپی
گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆللا ئۆجالان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستیان بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا کرد. ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانەکە لە تربەسپی کۆتایی دێت. -
شەهید شیلان کۆبانی و هاوڕێکانی لە کۆبانی یادیان کرایەوە
لە کۆبانی بە کۆبوونەوەیەک یادی شەهید شیلان و هاوڕێکانی کرایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی بەردەوامی ڕێگای شەهیدان درا. -
کۆمەڵەی عەفرین: بۆ ئەوەی کارەساتی مرۆیی ڕوونەدات، گەمارۆی سەر شەهبا هەڵگرن
کۆمەڵەی جڤاکی عەفرین گەمارۆی حکومەتی دیمەشقی بۆ سەر کانتۆنی شەهبا شەرمەزار کرد. -
بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی دەیرەزۆر، قەسەدە و پیاوماقوڵانی عەشیرەتی عگێدات کۆبوونەوە
دژی هەوڵەکانی فیتنەنانەوە لەنێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی دەیرەزۆر و بۆ بەهێزکردنی ئارامی هەرێمەکە، بەرپرسانی قەسەدە لەگەڵ پیاوماقوڵانی عەشیرەتی عگێدات و و نوێنەرانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش کۆبوونەوە. -
ڕێکخراوەکانی گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانێکی درێژیان دەست پێ کرد
گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پیرۆزکردنی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و داواکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستیان بە ڕێپێوانێکی درێژ کرد. -
'بە هەزاران شیلان لەسەر ڕێبازی شەهیدان دەڕۆن'
خوشکی شەهید شیلان کۆبانێ هەیفا شێخ محەمەد ڕایگەیاند کە شەهید شیلان لە دژی هەر جۆرە دەسەڵاتداری و دواکەوتوویی جڤاک سەری هەڵدا و دەڵێت شەهید شیلان جەسارەتێکی بێ وێنە بوو. -
"ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسی مەزن سەرهەڵدەدات"
جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، جەمال ڕەشید ڕایگەیاند، ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە بنەڕەتییەکانی ژیانی گەل دەبڕێت، دووپاتی کردەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەردەم لەگەڵ گەلی هەرێمەکە دەبێت. -
قەسەدە ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد
قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو، ناسنامەی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد، کە لە دەیرەزۆر شەهید بوون. -
شەهید ملیتان و مەحمود بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردران
تەرمی شەهید ملیتان کۆبانێ (حاجی خەلیل) و مەحموود کۆبانێ (مەحموود ئەلئۆسۆ) بە مەراسیمێکی جەماوەری لە کۆبانێ بەخاک سپێردران. -
لە شەهبا مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی ٣ گەریلای شەهید بەڕێوەچوو
بۆ یادکردنەوەی شەهید ئاندۆک ئادڵ، جوان ولات، بۆتان ڕاپەرین لە شەهبا مەراسیمێک بەڕێوەچوو. -
لەو ناوچانەی دەوڵەتی تورک داگیری کردوون ٤١٩ کەس ڕفێندراون
ڕاگەیاندراوە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ـەوە تا ئێستا ٤١٩ کەس لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری تورکیا ڕفێنراون. -
'پەکەکە بۆ ئێمە سەر لە نوێ ژیانەوەیە'
فاتیمە ئەلمەلە، هاوسەرۆکی ناوچەی سرین، ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی لە تەواوی گەلان پیرۆز کرد و وتی: "دامەزراندنی پەکەکە نەک هەر تەنها بۆ گەلان بەڵکو بۆ ژنانیش بووە بە ڕێگای ڕزگاری". -
لە ڕۆژئاوا جۆشوخرۆشی جەژنی ژیانەوە
لە چەندین شاری ڕۆژئاوا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە ئاهەنگ پیرۆزکرا. -
دامەزراندنی پەکەکە لە عامودا و تەل بەراک و حەلەب پیرۆزکرا
لە عامودا و تەل بەراک و حەلەب، بە بەشداری هەزاران کەس بەبۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزرانی ئاهەنگ سازکرا. -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شەهبا پیرۆزکرا
خەڵکی عەفرین و شەهبا بە ئاهەنگێکی جەماوەری ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد. -
لە هەرێمی فورات ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
لە هەرێمی فورات بەبۆنەی ٢٧ ی تشرینی دووەم، ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە، بەبەشداری هەزاران کەس ئاهەنگێکی مەزن بەڕێوەچوو. -
دەوڵەتی تورک لە گرێسپی ٣ گەنجی ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک سێ گەنجی لە گرێسپی بەناوەکانی سەردار ئەحمەد، عمار ئەحمەد و نوران ئەحمەدی ڕفاند. -
'شۆڕشگێڕانی پەکەکە شۆڕشگێڕی ڕێگای ڕاستی وحەقیقەتن'
وەلید دنگلی ئەندامی ئەنجومەنی مەجلیسی پەیەدە ڕایگەیاند، ٢٧ی تشرینی دووەم و شۆڕشگێڕانی ئەم ڕێگایە بوونەتە مایەی ئیرادە، بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ گەلی کورد. -
گەنجێکی ئێزیدی لە ئدلب ڕزگارکرا
گەنجێکی ئیزیدی کە لە کاتی فەرمانەکەی شەنگال ڕفێندرابوو، لە ئدلب ڕزگارکرا و ڕادەستی ماڵی ئێزدیەکانی هەرێمی جزێرێ کرا. -
'پەکەکه هەموو چەوساوەکان لە دەوڕییەک کۆدەکاتەوە'
فەرماندەیەکی (قەسەدە) عیسمەت شێح حەسەن، ڕایگەیاند که پەکەکه گەیشتووتە ملیۆنان کەس و دەیان هەزار شەڕڤانی هەیە، له هەر چوارلای جیهانەوە کەسی پەروەردە کردووه و ڕایگه یاند:"ڕۆح و هێزی پەکەکه چەوساوەکان لەدەورییەک کۆدەکاتەوە." -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە قامیشلۆ پیرۆزکرا
٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کانتۆنی قامیشلۆ بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا. -
لە مەنبەج پرسە بۆ فەرماندە محەمەد هۆران دانرا
یەکێک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج، محەمەد هۆران (ئەبو جەوان) لە ٢٤ی تشرێنی دووەمدا لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو. پرسە بۆ فەرماندە محەمەد هۆران دانرا. -
لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەست بە ڕێپێوانیکی گەوەرە دەکرێت
گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە قامشلۆ دەست بە ڕێپێوانێکی گەورە دەکەن کە ماوەی ٣ رۆژ ڕێپێوانەکە بەردەوام دەبێت.