ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە کانتۆنی فورات ١٢٠ هەزار واژۆ بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان کۆکراوەتەوە
پێمان عەلۆش ئەندامی بەڕێوەبەری لیژنەی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایگەیاند کە هەموو خەڵکی کانتۆنی فورات بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان سەفەربەر بوونە و تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ هەزار کەس واژۆیان کردووە. -
٤ ی نیسان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆزکرا
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە چەند شارێک چالاکی چاندنی شەتڵ ئەنجامدرا. -
گەلی کۆبانێ سەرکەوتنی دەم پارتی پیرۆز کرد
گەلی کۆبانێ بە ئاهەنگێک سەرکەوتنی دەم پارتیان لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان پیرۆز کرد. -
خەلیل داغ لە قامیشلۆ یادکرایەوە
خەلیل داغ کە ١ ی نیسانی ٢٠٠٩ شەهید بوو، لە قامیشلۆ یادکرایەوە. -
گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤ ی نیسانیان پیرۆزکرد
گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە چالاکیان ئەنجامدا. -
لە کانتۆنی فرات چەندین چالاکی بۆ ٤ی نیسان ئەنجامدرا
لە ناوچەکانی شێران، سرین و گۆڕەپانی ژنی ئازادی کانتۆنی فرات بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا. -
بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە کێشەی کارەبا زیاتربووە
ئیبراهیم عەلی یوسف ئاماژەی بەوەدا بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ئێستادا کێشەی کارەبا زۆرتربووە و گووتی پێویستە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە دواداچوون بۆ ئەم دۆخە بکات. -
لە ماوەی یەک مانگدا ١٢١ هێرش کراوە سەر هەرێمەکانی عەفرین و شەهبا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی ئاداردا لانیکەم ١٢١ جار هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی عەفرین و شەهبا. -
چەتەکانی داعش ٨ سەربازی حکومەتی دیمەشقیان کوشت
ڕاگەیاندرا چەتەکانی داعش لە دەیرەزۆر بۆسەیان بۆ سەربازی حکومەتی دیمەشق داناوە و ٨ سەربازیان کوشتووە. -
سەربازانی تورک ٢ گەنجی عەربیان ڕفاند
سوپای داگیرکەری تورک لە گوندێکی ناوچەی عەفرین، ٢ گەنجی عەرەب دەڕفێنن و دواتر ئەشکەنجەیان دەدەن داوای پارەیان لێدەکەن. -
لە عەزاز تەقینەوەیەک ٨ کوژراو و زیاتر لە ٢٠ برینداری لێکەوتەوە
روانگەی سووری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە يعزاز کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە، لانیکەم ٨ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون. -
٢ شەڕڤانی قەسەدە بە مەراسیمێک بەخاکسپێردران
شەڕڤانانی قەسەدە باسل محمەد تەعمە و عیماد محمەد ئەلعەریف کە لە هێرشی داعش بۆ سەر ڕەقە شەهیدبوون، بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران. -
قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە هێرشی داعشدا شەهیدبوون
قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە هێرشی داعش لە ڕەقە شەهیدبوون. -
لە مانگەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣٥ کەسی لە عەفرین رفاندووە
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە عەفرینی داگیرکراو و لە سەرەتای ئەم مانگەوە لانیکەم ٣٥ کەس لەو شارە و ناوچەکانی دەوروبەری رفێندراون. -
بە بۆنەی ٤ی نیسان ٨٠٠ دار لە کانتۆنی فورات نێژران
لە کۆبانێ بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٨٠٠ نەمام ا نێژران. -
بە هاوکاری داگیرکەری تورک ١٢ داعشی لە زیندانی عەفرینی داگیرکراو هەڵاتن
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ١٢ چەتەی داعش لە زیندانێکی ژێردەستی چەتەکانی داگیرکەری تورک لە گوندەواری عەفرینی داگیرکراو بە هاوکاری چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵاتوون. -
پارتە سیاسیەکانی شەهبا و عەفرین گۆشگیری سەر ڕێبەر ئاپۆیان شەرمەزارکرد
پارتە سیاسیەکانی کانتۆنی شەهبا و عەفرین لە کامپی سەردەم گردبوونەوە و لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. -
هیبا زیادین: هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورک مەترسیدارن
هیبا زیادین، لێکۆڵەر و چاودێری مافەکانی مرۆڤ بە ئاماژە بەوەی ڕووداوەکانی ساڵانی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٣ بە بەڵگە کراون، وتی: "هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورک مەترسیدارن، ئێمە سەرەنجمان لەسەر ئەم کارانەیە. -
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حەڵەب: بە لایەنی کەمەوە کوشتنی ٤٢ سەربازی شامی لێکەوتۆتەوە
ڕاگەیەندرا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل لە نزیک حەڵەب، بە لایەنی کەمەوە ٤٢ سەربازی شام کوژراون. -
کۆچبەرانی عەفرین: لەگەڵ هێزەکانی ڕزگاری عەفرینداین
کۆچبەرانی عەفرین ئاماژەیان بەوەکرد کە هێزەکانی ڕزگاری عەفرین هیوای ئازادین و وتییان: "ئۆپراسیۆنی شەڕڤانانمان لە بەرامبەر داگیرکاری تورک، لە چوارچێوەی خۆپاراستنی ڕەوادان." -
هەفتەی قارەمانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بیر هێنرایەوە
بە بۆنەی هەفتەی قارەمانییەتەوە لە زۆربەی ناوەندەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مەراسیمی بیر هێنانەوە بەڕێوەچوو. -
لە شاری حەڵەب فەرماندە عەگید بەبیر هێنرایەوە، مۆزەخانەی مێژووی پەکەکە کرایەوە
گەلی حەڵەب فەرماندە مەحسوم کۆرکماز (عەگید)یان بەبیر هێنایەوە و مۆزەخانەی مێژووی پەکەکەیان کردەوە. -
لە کۆبانێ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە
لە کۆبانێ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و چەند کەسێک بریندار بوون. -
مەزڵوم عەبدی: هەڕەشەی داعش بەردەوامە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، داعش هێشتاش هەڕەشەیە بۆ سەر هەرێمەکە و جیهان، هاوکات هێرشەکانی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. -
لە هێرشەکەی ڕەقەدا ٢ ئەندامی مەجلیسی سەربازی شەهیدبوون
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند لە هێرشەکەی ڕەقەدا، ٢ ئەندامی مەجلیسی سەربازی شەهیدبوون.