ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
پلانی ئاژاوەگێڕی لە سوریا لە ئارادایە
دەسەڵاتدارانی دیمەشق، ئێران و ڕووسیا بە پەلە دانیشتوانی عەرەب چەکدار دەکەن و دژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەوڵی ڕێکخستنیان دەدەن. بۆ تورکیا دوورخستنەوەی کورد و هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی خۆبەڕێوەبەرییەکان لە هەموو شتێک گرنگترە. -
هەرەئە: سەربازێک و چەتەیەکی تورک کوژران
هەرەئە ڕایگەیاند لە هەرێمی مەری و بابی داگیرکراو، لە ئەنجامی چالاکیەکانی هێزەکانیاندا سەربازێک و چەتەیەکی دەوڵەوتی داگیرکەری تورک کوژراون. -
چەتەیەکی داعش لە دێرەزۆر دەستگیرکرا
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک قەسەدە، ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنی ٢١ی شوباتدا بۆ سەر شانە شاراوە و خاڵەکانی داعش لە دێرەزۆر، چەتەیەک بە ناوی حسێن نەواف ئەلحسێن دەستگیر و ژمارەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازی دەستی بەسەردا گیرا. -
لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دادگایەک بۆ پاراستنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دادەمەزرێت
مەجلیسی گەلی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، یاسایەکی پەسەند کرد کە لەم دواییانەدا بۆ پاراستنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی پێشنیاری دامەزراندنی دادگایەک کرابوو. -
'هەموو کاتێک ئامادەیین لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک'
عەبدولقادر رەمی ئاماژەی بەوەدا هەموو کاتێک ئامادەن لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و وتی: "دەوڵەتی تورک لە گەل و هێزەی کەمئەندامانی شەڕ دەترسێت، بۆیە هێرش دەکات". -
پەرەوەردەی ئەسپسواری لە ڕەقە
دوای ئازادکردنی ڕەقە لە دەستی چەتەکانی داعش، یانەی ئەسپسواری فیروسیە لە ساڵی ٢٠٢١دا نۆژەنکرایەوە و لە ئێستادا ١٥٠ ئەسپی لەخۆگرتووە. وە پەروەردەی ئەسپسواری بۆ کەسانی تەمەن ١٠ بۆ ٤٥ ساڵی ئەنجام دەدات. -
لە عەفرین لەماوەی دوومانگدا ٤ کەس کوژراون، ٩٤کەسیش رفێندراون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە عەفرینی داگیرکراو ٤ کەسیان کوستووە و ٩٤ کەسیشیان رفاندووە. -
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٨٩٠ هەزار و ٦٨٠ خوێندکار بە زمانی دایکیی دەخوێنن
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ٤ هەزار و ١٦٠ خوێندنگە ٨٩٠ هەزار و ٦٨٠ خوێندکار بە زمانی دایکیی پەروەردە دەکرێن. ٤١ هەزار و ٨٦٧ مامۆستا بە کوردی، عەرەبی و سوریانی وانە بە خوێندکاران دەڵێنەوە. -
سیخوڕێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستگیرکرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سیخوڕێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە قامیشلۆ دەستگیر کرد و دانپیانانەکەیان بڵاوکردەوە. -
تەرمی شەهیدانی هەرەئە و یەپەژە لە شەهبا بەخاک سپێردران
تەرمی شۆڕش عەفرین و شیلان عەفرین لە گۆڕستانی بەرخۆدانی سەردەمی ئەحراز بەخاکسپێردران. -
هەرەئە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکراکرد
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) ڕاگەیاند لە کاتی بەجێگەیاندی ئەرکی خۆیدا، شەڕڤانیان شۆڕش عەفرین لە ١٨ی شوباتی ٢٠٤دا بە هۆی نەخۆشی دڵەوە شەهید بووە. -
لە شەهبا بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لە تەرمی شیلان عەفرین کرا
تەرمی شەڕڤانی یەپەژە، شیلان عەفرین کە لە تەبقە لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، لە شەهبا بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێ کرا. -
تەرمی شەهیدان لە ٥ شار بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهیدانی یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە لە حەسەکەوە تا عامودا لە ٥ شار بە مەراسیمی جەماوەری بەخاک سپێردران. -
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک سەدان ماڵ و قوتابخانەی لە عاموودا بێ ئاو و کارەبا کردووە
بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ئێستادا سەدان ماڵ و قوتابخانە لە گوندەکانی عاموودای ڕۆژئاوای کوردستان بێبەش بوون لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، کە سەرەکییترینیان ئاو و کارەبایە. -
'لە سەردەستی رێبەر ئاپۆ سەرجەم کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەکرێن'
بەکر جەرادە یەک لەو کەسانەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بینیوە، رایگەیاند، "هەموو کوردێکی ئازادیخواز و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ دەبێت لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا تێبکۆشێت". -
'شەهید زەلال هەمیشە پێشەنگ بوو'
" جیهان خالد ئێمە گوێمان بە زۆر شتی شەهید زەلال دەدا، ئەو لە تێکۆشانی ئازادی و گەڕان بە دوای حەقیقەتدا شۆڕشگێڕێکی پێشەنگ بوو ، لە هێڵی ئازادی ژندا پێشەنگ بوو". -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک کەسێکی دیکەیان رفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی جندرێسی عەفرین گەنجێکیان بە ناوی محەمەد حەمەید گەرگیور رفاند و بۆ ئازادکردنی داوای دوو هەزار دۆلاری ئەمریکییان کردووە. -
محمەد وەیس: بە هۆیی ڕامانەکانی ڕێبەرێتیەوە خۆمان دەناسینەوە
ڕۆشنبیری عەرەب محمەد وەیس ئاماژەی بەوەکرد کاریگەرە بە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "لە سایەیی کتێبەکانی ڕێبەرێتیەوە هەستمان بە زۆر شتکرد، کە پێشتر نەمان دەزانی". -
ڕێبەرێتی، شەهید و شەڕڤانانی ئەم شۆڕشە پیرۆزە
عەزیز محمد باسی لەوەکرد؛ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕۆژئاوا و گەل بەهایەکی پیرۆزە و وتی: "ڕێبەرێتی، شەهید، شەڕڤان، گەل و خاکی ئەم شۆڕشە پیرۆزە". -
لە مەنبەج و شەدادی کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ڕێبەری گەلی کورد دەستی پێ کرد
لە شارەکانی مەنبەج و شەدادی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ دەستی پێ کرد. -
ژنانی عەفرین: هەتا کۆتایی لەسەر ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ دەبین
ژنانی عەفرین پیلانیگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلانیان شەرمەزاکرد و پەیامی ئەوەیاندا؛ کە هەتا کۆتایی لە تێکۆشاندا دەبن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
بەرخۆدانی گەلان دوایی بە پیلانگێڕان دەهێنێت!
بە بەشداری دەیان هەزاران کەس لە شارەکانی کۆبانێ، عەین عیسا و سرینێ کانتۆنی فورات پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا. -
بە هەزاران کەس لە شاری ڕەقە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیان شەرمەزار کرد
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، ئەمڕۆ لە ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕیدا لە لایەن هەزاران کەسەوە لە شاری ڕەقە بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا. -
لە شاری حەلەب بە هەزاران کەس لە دژی پیلانگێڕیئ نێودەوڵەتی ڕژانە سەر شەقامەکان
بە بۆنەی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەزاران کەس لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. -
ڕێپێوانی دەیان هەزاری لە دژی پیلانگێڕی
لە کانتۆنی جزیرەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دەیان هەزار کەس لە دژی پێلانگێڕی نێونەتەوەی ڕێپێوانیان ئەنجام دا و وتییان: "بە بەرخۆدانی تەواوەتی سەرکەوتن بە دەستدەهێنین. بە شۆڕشی گەل سیستەمی ئیمراڵی هەڵدەوشێنینەوە".