ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە کۆبانێ بۆ شەڕڤانی قەسەدە زاگرۆس خێمەی سەرەخۆشی دانرا
بۆ شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ زاگرۆس (مستەفا یوسف) کە ١٨ ی ئادار لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، خێمەی سەرەخۆشی دانرا. -
'بەرخودانی گەریلا عەرشی داگیرکەرانی هەژاند'
بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات سڵاویان لە 'مزگێنی نەورۆز'ی گەریلا کرد و رایانگەیاند، ئیرادەی گەریلاکانی ئازادی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، خیانەت و داگیرکەری تێکشکاندووە. -
لە دێرەزور هێرشکرایە سەر لایەنگرانی ئێران؛ ٩ کەس کوژران کە یەکێکیان پلەدارێکی باڵایە
روانگەی سوری مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە درەنگانی شەوی رابردوو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست پێگەی گروپەکانی سەر بە ئێران کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ٩ کەس کە یەکێکیان پلەدارێکی باڵایە کوژراون و ٢٠ کەسیش برینداربوون. -
٣ ملیۆن واژۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کۆکراوەتەوە
دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند لە کۆکردنەوەی واژۆ زیاتر لە ٣ ملیۆن واژۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆکراوەتەوە. کۆکردنەوەی واژۆکان تا ٤ی نیسان بەردەوام دەبێت. -
تەرمی شەهید ڕەشید حەمۆ لە شەهبا بەخاکسپێردرا
تەرمی ڕەشید حەمۆ کە دوێنێ لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە تەل ڕەفعەت شەهیدبوو، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. -
تەرمی شەهید زاگرۆس کۆبانێ بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید زاگرۆس کۆبانێ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ بەخاک سپێردرا. -
عەشیرە عەرەبەکان: دەبێت حکوومەت و عەشیرەکانی عێراق نەکەونە داوی پلانەکانی تورکیا
گەورە و سەرۆک عەشیرەکانی کانتۆنی ڕەقە سەبارەت بە ئەنجامی ڕێککەوتنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و حکوومەتی عێراق هۆشدارییان دا. هەروەها داوایان لە حکوومەت، ڕۆشنبیران و سەرۆک عەشیرەکانی عێراق کرد کە نەکەونە داوی پلان و ئامانجەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە. -
دەوڵەتی تورک لە تلرەفعەت کرێکارێکی کوشت
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی تلرەفعەتی کانتۆنی عەفرین-شەهبا هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی لەناو کێڵگەی گوندێکدا کاریان دەکرد و لە ئەنجامدا کرێکارێکی کوشت. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئەلعەساف بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قسەدە عەساف محەمەد ئەلعەساف کە ٢٠ ی ئاداری ٢٠٢٤ شەهید بوو، لە ڕەقە بەخاکسپێردرا. -
لە ڕەقە سەرچەتەیەکی داعش کوژرا
قەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێک هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی چەتەیەکی داعش کوژراوە و چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە. -
نەورۆز لە دەیرەزۆر بە جۆشەوە پیرۆزکرا
خەڵکی کانتۆنی دەیرەزۆر نەورۆزی ٢٠٢٤یان بە کەیف و هەڵپەڕکێ پیرۆز کرد. -
تەرمی شەهید فیراس ئەلجاسم بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی باب، محەمەد فیراس ئەلجاسم بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. -
قەسەدە بەرپەرچی هێرشێکی دایەوە
شەڕڤانانی قەسەدە بەرپەرچی هەوڵدانی چەکدارانی بەرگری نیشتیمانی 'دیفاع ئەلوەتەنی'یان داوەتەوە کە ویستوویانە بێنە ناو شارۆچکەی باخۆزەوە. -
لە سرین رێپێوان لە پێناو ئازادیی رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج، دانیشتوانی سرینی کانتۆنی فورات لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان ئەنجامدا. -
لە هەرێمە داگیرکراوەکان چەتەکان تێکبەربوون: ٣ کوژراو و ٥ بریندار
لە هەڕێمی بابی داگیرکرا چەتەکانی دەوڵەتی تورکی تێکبەربوون. لە ئەنجامدا ٣ چەتە کوژران و ٥ی دیکەشیان برینداربوون. -
ناسنامەی دوو شەهیدی قەسەدە راگەیەندرا
قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی راگەیاند، کە لە دوو رووداوی جیاجیا لە دێرەزور شەهیدبوون. -
کتێبێک دەربارەی شەهیدانی ئەنتەرناسیۆنال
کتێبی 'شەهید نامرێ-قارەمانانی ئەنتەرناسیۆناڵی شۆڕشی ڕۆژئاوا' دەربارەی ژیانی شەهیدانی ئەنتەرناسیۆناڵی بەشداربووی شۆڕشی رۆژئاوا چاپکرا. -
قەسەدە:بۆ لەناو بردنی داعش پێویست بە هاوکاریی نێونەتەوەیی بە هێزهەیە
قەسەدە: بە بۆنەی ساڵیادی شکستی داعش لە باخۆز لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، مەترسییەکانی داعش بەردەوامە و هاوکاری نێونەتەوەیی بۆ لەناوبردنی داعش پێویستە. -
چەتەکانی داعش جارێکی تر هێرشیان کردە سەر ئەو گوندنشینانی ڕەقە لە کاتی کۆکردنەوەی قارچک
چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر لادێکانی شاری ڕەقە کە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی دیمەشقدایە. ڕاگەیەندراوە کە ٢ کەس کوژراون و کەسێک بریندار بووە و ٥ کەسیش ڕفێندراون. -
لە نەورۆزی کۆبانێدا بڕیاری بەرخۆدان و تێکۆشان درا
لە ئاهەنگی نەورۆزدا کە لە گردی مشتەنور لە کۆبانێ بەڕێوەچوو، بڕیاری تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشان بۆ چارەسەری پرسی کورد درا. -
نەورۆزی حەلەب: بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان دەگەشێتەوە
لە ئاهەنگی نەورۆزی حەڵەب ڕاگەیەندرا کە بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدان دەگەشێتەوە. -
جۆشی نەورۆز لە کۆبانێ و حەلەب
لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگی نەورۆز بەردەوامە. -
لە شام و بەیروت نەورۆز پیرۆزکرا
کوردستانیان لە شام و بەیرۆت بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا، چارەسەری بۆ پرسی کورد' ئاهەنگی نەورۆز پیرۆزکرا. -
لە ئاهەنگەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیامی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دووپاتکرایەوە
لە ٨ ناوەندی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەل لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆبوونەوە و بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دژی داگیرکاری پەیامیان دا. -
نەورۆز لە حەسەکە و دەرباسیە: سڵاو لە گەریلا کرا
لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی حەسەکە و دەرباسیە سڵاو لە چالاکییەکانی گەریلا کرا.