ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
'دەبێت کورد لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا یەکبگرن'
پارێزەر ئاینور پاشا رایگەیاند، پێویستە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان یەکبگرن و وتی، پرسی کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی پاڕادایمی عيبدوڵا ئۆجالانەوە چارەسەر دەکرێت. -
خەڵکی عەفرین: ڕزگاری عەفرین گرێدراوی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە
خەڵکی ئاوارەی عەفرین کە ماوەی ٦ ساڵە لە شەهبا دەژین، ڕایانگەیاند کە بە هەموو شێوەیەک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان دەکەن و ڕایانگەیاند: ڕزگاری عەفرین گرێدراوە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە. -
لە مارع چەتەیەک کوژرا
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، کە لە چالاکیەکی نیشانشکێنیدا لە مارع چەتەیەک کوژراوە. -
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ: دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە بۆردوومانی ژێرخانی مەدەنی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. -
لە ئۆپەراسیۆنی هێزە سەربازییەکانی مەنبەج ٥ چەتەی دەوڵەتی تورک برینداربوون
هێزەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕایگەیاند کە ٨ ی شوبات لە گوندی ئەلمەحسەنلی داگیرکراو لە بەرامبەر خاڵێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا لانی کەم ٥ چەتە برینداربوون. -
هاجەر سلێمان: دوژمن لە ئێسکی شەهیدانیشمان دەترسێت
ئەندامی کۆمیتەی ئاشتەوایی ئەنجومەنی ناوچەی ئەحداس هاجەر سلێمان باسی لە رۆژانی بەرخودانی سەردەم کرد و وتی، ئەوە شەڕی مان و نەمان بوو، لەو بەرخودانەدا دایکان خۆیان شەهیدبوونی رۆڵەکانیان رادەگەیاند و ماڵئاواییان لێدەکردن. -
پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حەلەب شەرمەزار کرا
لە زۆربەی شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە حەلەب بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکیی و گردبوونەوە ئەنجامدرا. -
لە حەسەکە مەراسیمی پرسە بۆ ٥ شەڕڤانی شەهیدی هێزەکانی قەسەدە بەڕێوە چوو
لە حەسەکە و دەوروبەری بە سەدان کەس سەردانی پرسە و سەرەخۆشی بنەماڵەی ٥ شەهیدەکەیان کرد کە ڕۆژی ٥ی شوبات لە دێرەزۆر بە هۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران شەهید بوون. -
لە چیرۆکەکانی داپیرەیەوە دوو بەهەمی پڕ بایەخی ئامادەکردوە
زیلان حەمۆ نوسینەوەی چیرۆکەکانی داپیرەی وەک ئەرکێک لەسەرخۆی بینی و لەو چیرۆکانەوە دوو بەرهەمی پڕ بایەخی نوسیوەەتەوە. -
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان: دەستدرێژی دەوڵەتی تورک بێ وەڵام نابێت
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە دژی پیرۆزییەکانی گەلانی هەرێمە داگیرکراوەکان شەرمەزارکرد و جەختی کردەوە کە دەستدرێژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بێ وەڵام نابێت. -
'دۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دۆزی هەموو گەنجانی ئازادیخوازە'
گەنجانی عەفرین جەختیان لەوەکردەوە هەرچی ڕوبدات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خەبات دەکەین و وتیان: "بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دەبێت گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەباتیان بەهێزتر بکەن". -
لە ڕۆژئاوا چالاکییەکان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی بەردەوامە
لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چەند چالاکیەک شەرمەزارکرا. -
بە مەراسیمێک ٥ شەهیدی قەسەدە بەخاکسپێردران
بە بەشداری هەزاران کەس، تەرمی ٥ شەڕڤانی قەسەدە کە لە دێرەزور شەهیدببوون، لە حەسەکە بەخاکسپێردران. -
مەسەدە: پێویستە گەل بەرامبەر پیلانگێڕییەکان هۆشیاربن
مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) هێرشی سەر ئەکادیمیای پەروەردەی قەسەدەی شەرمەزار کرد و گوتی: "پێویستە گەلەکەمان لە هەرێمەکە هۆشیاربن بەرامبەر پیلانگێڕییەکان". -
سیمینارێک دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە شەدادی
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی ڕفاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پارتی سوریای ئایندە لە شارۆچکەی شەدادی سیمینارێکی بە ناونیشانی "پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر" ڕێکخست. -
قەسەدە ناسنامەی ٥ شەهیدەکەی دێرەزۆری ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ناسنامەی ٥ شەهیدی هێرشی سەر کێڵگەی نەوتی ئەل عومەری لە دێرەزۆر ڕاگەیاند. -
"دیوارەکانی ئیمراڵی دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین"
لە چەند شارێکی ڕۆژئاوا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا، دووپاتکرایەوە: "بە جیهان دەڵێین، ئێمە دیوارەکانی ئیمراڵی دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین". -
ڕۆشنبیرانی ڕەقە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد
ڕۆشنبیرانی ڕەقە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد و جەختیان کردەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی ئایدیاکانی کە لەرزێنەری عەرشی دەوڵەتە خۆسەپێنەکانە. -
ئۆپراسیۆنی کامپی هۆڵ کۆتایهات: ٨٥ چەتە دەستگیرکرا
قۆناغی سێهەمی 'ئۆپراسیۆنی مرۆی و ئەمنی'ی لە کامپی هۆڵ کۆتایهات. ڕاگەیاندرا لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٨٥ چەتە دەستگیرکران و ژنێکی ئێزیدیش ڕزگارکرا. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هێرشی سەر هێزەکانی قەسەدە ی شەرمەزار کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشی سەر ئەکادیمیای پەروەردە و ڕاهێنانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکی شەرمەزار کرد. -
سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ بە دڕندەیی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکە، شانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە جووڵە کردووە. چەتەکانی داعش بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەهێزتر دەبن. زۆرێکیان دەستگیرکراون، بەڵام جوڵەی شانەکان لە کەمپی هۆڵدا زیاتر بووە. هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکە بە -
'خوێندن ڕوناکی گەلانە'
هاوسەرۆکی یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی جزیرە عەبود مەخسۆ، باسی لەوەکرد لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا، گەل دەستکەوتی گرنگی بە دەستهێناوە و وتی: "یەکێک لەو دەستکەوتە گرنگانە پێشخستنی کلتوری خوێندنەوە بوو". -
'دەبێت بە هێزەوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بکەین'
فوئاد ئەسەد، کە لە ساڵانی ١٩٩٥ و ١٩٩٨ ڕێبەری گەلی کوردی بینیوە، باسی لەوە کرد کە پێویستە تێکۆشانێکی بەهێز بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت و وتی: "پێویستە هەر ڕۆژ لە ڕۆژی پێشوو باشتر تێبکۆشین". -
گەنجانی ڕەقە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج و مەجلیسی گەنجانی پارتی سوریای ئایندە، بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد. -
بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین و شەهبا: تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد مەزنتر دەکەین
بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا و دەسپێشخەریی پارێزەرانی سوری بۆ بەرگری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شارۆچکەی ئەحداس کۆبوونەوەیەکی جەماوەریان ڕێکخست.