٢٠ گیراوی سیاسی ڕۆژهەڵات و ئێران دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد

ئەمڕۆ بە مەبەستی ئیدانەکردنی گەلەکۆەی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ گیراوی سیاسی لە زیندانی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاشمەر، ڕەجایی شاری کەرەج و یەزد ،وەک سمبوڵێک دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.

ئاژانسی هەواڵی فورات ئاگارابووە کە گیراوانی سیاسی دۆزی پژاک و پەکەکە لە بەندیخانەکانی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نیونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی سەمبولیک دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

گیراوانی سیاسی  دۆزی پەکەکە و پاژک لە گرتووخانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، بە ئامانجی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بۆ کۆتایی هێنان بە پێشێلکاریەکانی گرتووخانەکان، ٢٧ی تشرینی دووەم دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

وڵاتپارێزانی هەر چواربەشی کوردستان لەم رۆژەدا بۆ ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات بە شێوەیەکی سەمبولیک ڕۆژوو دەگرن.

لەم چوارچێوەیەدا بەندکراوانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ، یەزد، کاشمەر و ڕەجایی شاری تاران بۆ دەستیان بە مانگرتنێکی یەک ڕۆژە کرد.

ک-ش