٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەنەکە لە بروکسل پیرۆزکرا
٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە بروکسل لە بینای کەنەکە پیرۆزکرا.
٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە بروکسل لە بینای کەنەکە پیرۆزکرا.
بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی دامەزراندنی کەنەکە بە بەشداری بەشێک لە ئەندامانی کەنەکە و ڕێکخراو و دامەزراوەکان لە بینای کەنەکە لە برۆکسل مەراسیمێکی پێشوازی ڕێکخرا، نرخاندن بۆ کار و خەباتی چەند ساڵەی کەنەکە کرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و گوتی: "ئەگەر کەنەکە ٢٥ ساڵ کاری کردبێت، ڕەنج و خەباتی هەبووبێت بۆ بنیاتنانی یەکێتی نەتەوەیی، ئەمە لە ئەنجامی ڕەنج و پێداگری و هەوڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە".
ئاماژەی بەوە کرد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٤ باسی لە گرنگی هەبوونی دامەرزاوەیەکی وەها هەیە تا وەک چەترێک ببێتە کۆکەرەوەی هەموو دامەزراوە و ڕێکخراو و دەزگا کوردییەکان.
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی مێژوویی دامەزراندنی کەنەکە پیشاندرا.
پاشان لە دامەزرێنەرانی سەرەتای کەنەکە، زوبەیر ئایدار قسەی کرد و ڕایگەیاند بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە، ئاماژەی بەوە کرد تا ئەمڕۆش چەندەها کەسێتی و شاعیر و نوێنەری پارتە سیاسییەکان لەنێو کەنەکە جێ دەگرن، چونکە دامەزراوەیەکی کوردستانییە و خەباتی دیپلۆماسی لەپێناو کوردستان دەکات.
ئایدار تیشکی خستەسەر گرنگی ڕۆڵ و ئەرکی کەنەکە بەنیسبەت گەلی کوردەوە بەتایبەت بۆ یەکێتی نەتەوەیی کورد، گوتی: "دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی کەنەکە لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و ئەو کەسانەی دڵیان بۆ یەکێتی نەتەوەیی لێ دەدەات، پیرۆز دەکەم".
لەکۆتاییدا پەیامی پیرۆزبایی پارتەکان خوێنرایەوە و نوێنەرانی ئامادەبوو باسی یادەوەرییەکانی خۆیان پەیوەست بە دامەزراندنی کەنەکە کرد.