بۆ ٤٢ کەس داوای ٥٦٧ ساڵ سزا کرا

دەربارەی ٤٢ کەس کە بەهۆی ١ ی ئایارەوە گیراون گیران، دوو دۆسیەی تۆمەتبارکردن ئامادەکرا و تێیدا بەگشتی داوای ٥٦٧ ساڵ سزای زیندانیکردن کرا.

لە ئیستەنبوڵ لە ١ ی ئایار جەژنی کرێکاراندا ٤٢ کرێکار ویستیان لە ساراچخانەوە تا تەقسیم ڕێپێوان بکەن، بەو هۆیەوە گیران، لەلایەن سەرۆکی داواکاری گشتی کۆماری ئیستەنبوڵەوە دوو دۆسیەی تۆمەتبارکردنی جیاواز ئامادەکرا.

لە دۆسیەی یەکەم دەربارەی ٣٠ کەس ئامادەکرا بوو، داوای ٤٠٤ ساڵ سزای زیندانیکردن بۆ ٣٠ کەسەکە کراوە.

لە دۆسیەی دووەم دەربارەی ١٢ کەس، داوای  ١٦٢ ساڵ سزای کراوە، واتە لە هەردوو دۆسیەکەدا، داوای ٥٦٢ ساڵ سزای زیندانی بۆ ٤٢ زیندانییەکە کراوە.