بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نێردرا

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە'دا بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دۆسەڵدۆرفی ئەڵمانیاوە نامە ئامادەکرابوو و بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا.

ناردنی نامە بە ئامانجی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامە.

نزیکەی ٤هەزار واژۆ لە دۆسەلدۆرف کۆرابوویەوە، ئەمرۆش بە سەدان نامە ئامادەکرابوو و لە پۆستخانەی شاری دۆسەلدۆرفەوە  بۆ ناوەندی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیوەیۆرک نێردرا.

ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دۆسەڵدۆرف ڕایگەیاند کە کۆکردنەوەی واژۆ و ناردنی نامە بەردەوام دەکات.

ک-ش