باکرهان: لە جورنێ ڕەش وانەیەکی باش دەدەینە ساختەکاران

هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باکرهان لە قسەکانیدا کە بۆ هەزاران دانیشتووانی جۆرنێ ڕەش پێشکەشی کرد، کە بڕیار وایە هەڵبژاردن تێدا دوبارە بکرێتەوە و وتی: "گەلی جورنێ ڕەش جارێکی دیکە لە ٢ی حوزەیران لە هەڵبژاردنی شارەوانیدا سەردەکەون کە لێیان دزرابوو."

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی گشتی پارتەکەی لە جورنێ ڕەش سەر بە ڕوحا بەشداریکرد کە بریارە تێدا هەڵبژاردن دوبارە بکرێنەوە. باکرهان لە دەروازەی چوونە ناو شارەکەوە لەلایەن جەماوەرێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا، کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی، عومەر ئۆجالان، پەروین بوڵدان، دیلان کوونت ئایان، سینان چیفتیورەک، هەروەها بەربژێرەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی جورنێ ڕەش سەرهان پایداش و گاریب یاشیل.

تونجەر باکرهان، لە بەردەم نووسینگەی هەڵبژاردن سڵاوی لە جۆش و خرۆشی جەماوەر کرد و وتی: "گەلی جورنێ ڕەش لە ٢ی حوزەیران وەڵامێکی باش دەدەنەوە بە ساختەکاران و جارێکی دیکە دەیسەلمێنن کە گەلی کورد لە کوێیە، ئێمە بەر لەوەی بین بۆ ئێرە سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ-مان کرد لە زیندان سڵاوێکی گەرمیان بۆ گەلەکەیان هەروەها سڵاوی ١٣ هەڤاڵی دۆسیەی کۆبانی-مان لە گەڵ خۆمان بۆ ئێوە هێناوە و ئەوان دەڵێن بەدڵنیاییەوە گەلەکەمان لە جورنێ ڕەش سەر دەکەوێت، ئێمە سەر دەکەوین و وانەیەکی باش دەدەینە ساختەکاران.