بانگەوازی بۆ دۆزی کۆبانێ: داهاتوو ڕادەستی تاریکی ناکەین
چالاکی لە ئامەد و وان پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ ئەنجامدرا و پەیامی 'داهاتووی وڵات و دیموکراسی لە تاریکی وەردەگریینەوە' درا.
چالاکی لە ئامەد و وان پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ ئەنجامدرا و پەیامی 'داهاتووی وڵات و دیموکراسی لە تاریکی وەردەگریینەوە' درا.
دانیشتنی دادگای دۆزی کۆبانێ کە هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی پێشوو فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاشی لە ناو ١٨ زیندانی و ١٠٨ سیاسەتمەداری تێدا دادگای دەکرێت بەردەوامە. پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ لە بەردەم بینای دەم پارتی شاری وان لە ناوچەی پەیاس بەیاننامە خوێندرایەوە. نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی مەدەنی و پارتە سیاسییەکانی شار بەشداری بەیاننەماکە بوون. لە بەیاننامەکەدا پەیامی "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" بەرزکرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا کە لە لایەن هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەدەوە عەباس شاهین خوێندرایەوە ئاماژەی بەوەکرد: "بانگەوازییمان ئەوەیە ئیدی کۆتایی بەم نادادپەروەرییانە بهێنرێت، پێویستە دەست لە گوشارخستنە سەر سیاسەتی دیمکراتیک بەردەن، ئێمە پاشەڕۆژی وڵات و دیموکراسی لە تاریکیدا ناهێڵینەوە."
وان
هەر سەبارەت بە دۆزی کۆبانێ لە پێش بیانی ڕێکخستنی دەم پارتی لە وان چالاکی ئەنجام درا و پانکارتی "پیلانگێڕی سیاسی ناتوانن تێکمان بشکێنن" بەرزکرایەوە.
چالاکیەکە بە خوێندنەوەی بەیاننامە لە لایەن هاوسەرۆکی دەم پارتی وان گوڵشەن کوورت خوێندرایەوە لە بەشێکی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەدا گەل لەوکاتەی هەڵوێستی خۆی پیشان دەدات دەڕژێتە گۆڕەپانەکان و وتی: "بۆئەوەی چارەسەری پرسەکانی کورد و ئاشتییەکەی بە حورمەت پێکبهێنرێت، پێویستە ڕێز لە ڕەگەزەکانی یاسای گەردوونی، موخاتەبەکانی چارەسەری و پەییمانامەکانی ئاشتی بگیرێت. دۆزی کۆبانێ پەڵەیەکی ڕەشی نایاساییە بەسەر ڕوومەتی یاسای تورکیاوە. پێویستە ئەم ڕێبازە نایاساییە بەزووترین کات کۆتای پێبهێنرێت.