بازاڕییەکان دار دەچێنن و شارەوانی ئاکەپە دارەکان هەڵدەکێشێت
شارەداری ئاکەپەی ئەیوبیەی ڕەحا ئەودارانەی کە بازاریەکان چاندبوویان ، هەموویانی هەڵکێشا.
شارەداری ئاکەپەی ئەیوبیەی ڕەحا ئەودارانەی کە بازاریەکان چاندبوویان ، هەموویانی هەڵکێشا.
شارەوانی ئاکەپەی ئەیوبیەی ڕەحا ١٥ داری کە بازارییەکان لە گەڕەکی کادکەندی چاندبوویان هەموویانی هەڵکیشا.
دوکاندارەکان وتیان کە ئەون دەمیکە دوایان لە شارەداری کردبووە کە لە گەڕەکەکە و بەردوکانەکانیان دار دابنین بەڵام داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرا و ئەوان بۆ خۆیان داریان چاند.
یەکێک لە دوکاندارەکان بە ناوی سەدات ئەسلان کە خۆی داری چاندبوو وتی ، شارەوانی بە بێ هیچ هۆکارێک دارەکانی هەڵکشاوە.
ئەسلان وتی ، " بە دەرفەتی خۆمان ئێمە ١٥ دارمان چاند و گەورەمان کرد. شارەداری بۆ هەلکێشانی ئەو ١٥ دارە ١٥ کامیۆن و ٥٠ کەسی ناردووە. دارەکانیان هەڵکێشا و شوێنەکەیان چیمەنتۆ کرد."
ک-ش