بناری قەندیل ١٠ جار بۆردوومان کرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دوێنێوە ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕەوە بناری قەندیلی بۆردوومان کردووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دوێنێوە ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕەوە هەرێمی دڕەبی و بەرد قڵیشوی بناری قەندیلی بە چڕیی بووردوومان کردووە.

هەروەها ڕاگەیاندراوە بە هۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر کەوتووەتەوە و تا ئێستا زیانەکانی بۆردوومانەکان نەزاندراوە.