بنەماڵەکان بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی تر، کە لە گۆشەگیری ئمراڵیدان، بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد.

بۆ دیداری ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نیە، محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاڕێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش کە ئەوانیش لە زیندانی ئیمراڵی زیندانی کراون، بەمەبەستی دیدار لەگەڵ خزمەکانیاندا داواکارییان پێشکەش بە داواکاریی گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

پەیوەندییەکانی ڕێبەری گەلی کورد بەتەواوی جیهانی دەرەوە دابڕێنراوە. وەڵامی داواکارییەکان بۆ سازدانی چاوپێکەوتن نادرێتەوە، بە پاساوی 'سزای دیسپلین' دوای چەند مانگێک، داواکاری پارێزەران ڕەتدەکرێتەوە.

بە گوێرەی پارێزەرەکانی، لە ٣ی گوڵاندا بڕیارێکی نوێی قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٦ مانگی دیکە درێژکراوەتەوە.