بەربەستەکانی پۆلیس لە گۆڕەپانی گالاتاسەرای هەڵگیران

دایکانی شەممە لە هەفتەی هەزارەمینی گەڕانیان بە دوای دادپەروەریدا لە گۆڕەپانی گالاتاسەرای بەربەستەکانی پۆلیسیان لابرد.

بەهۆی چالاکی جەماوەری هەفتەی هەزارەمینی دایکان و کەسوکاری دایکانی شەممە بەربەستەکانی پۆلیس کە لە ساڵی ٢٠١٨ بە دەوری گۆڕەپانی گالاتاسەرای دانرابوو، لابران.

پۆلیسەکان لە هەفتەی ٧٠٠ەمینی چالاکی دایکانی ئاشتیدا هێرشیان کردبووە سەر دایکان و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ، ئەوانیان دەستبەسەرکردبوو، دواتریش بەربەستیان لە گۆڕەپانەکە جێگیرکردبوو.

هـ . ب