بەردەوامی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی : بەلانی کەم ٨٠ کەس دەستگیرکراون
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە چەندین شاردا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی کردووە. لە ئەنجامدا لانی کەم ٨٠ کەسی دەستگیرکراوون.
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە چەندین شاردا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی کردووە. لە ئەنجامدا لانی کەم ٨٠ کەسی دەستگیرکراوون.
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا بە لانیکەمەوە لە شرنەخ، ئاگری، ئامەد ، ڕحا، وان، مێردین، سێرت،جوولەمێرگ، مێرسین و خارپێت و لەچەندی شاری تردا بەلانی کەم ٨٠ کەس دەستگیر کراون.
شڕنەخ
پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی تاوانەکانیان دژ بە چالاکوانان و هاووڵاتییانی کورد لە ناوەندی پارێزگای شرنەخ و شاری شرنەخ و لە ناوچەکانی هەزەخ، جزیر و قلەبان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان. لەو هەڵکوتانەدا عەگید یگیت بەڕێوەبەری هەدەپە، هاووڵاتییان فاتمە ئاجە، فرات ئاکیۆڵ، جەمیل بیلیک، نیهاد کوجوک، مەعسوم کورامی، سەرحەد چاتوک، موستەفا دال، عومەر کاراڤیش و عەبدوڵا یامان-یان دەستگیرکرد.
ئەو ١٢کەسە دەستگیرکراوە گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ، دەگوترێت کە ژمارەی دەستگیرکراوەکان زۆرترە لە ئاماری ڕاگەیەنراو.
' مێردین'
لە ناوچەی ناوەندی مێردین ئارتووکلوو و لە ناوچەکانی قۆسەر و نسێبین لە ئەنجامی هەڵکووتانەسەر ماڵاندا هەتاکوو ئیستا ٨کەس دەستگیرکراون. ڕاگەیەنرا کە لە نسێبین بڕیاری دەستگیر کردن بۆ ١٠کەسی تر دەڕچوو. لە قۆسەرێ دایکی ئاشتی فەرهان ئاکبووتوو-ی ٦٥ساڵان دەستگیر کراوە.
'مێرسین'
لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسینێ لە گەڕەکی گوندوگدووی لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئوزگور کووتوو و نەبی یەڵدز دەستگیر کران. هەروەها لە ١٣ی شوباتەوە لەو شارەدا ٨کەس دەستگیرکراون.
'ئامەد'
لە ناوچەی فارقین-ی ئامەد لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا ٥هاووڵاتی دەستگیر کران.
ک-ش