بەرخۆدانی دەیان هەزار کەسی لە جۆلەمێرگ
بە دەیان هەزار کەس لە شاری جۆلەمێرگ دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل چالاکیان بەڕێوە برد.
بە دەیان هەزار کەس لە شاری جۆلەمێرگ دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل چالاکیان بەڕێوە برد.
لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە ٣ی حوزەیران لە شارەوانی جۆلەمێرگ، بە دروشمی "شارەوانیەکان هی گەلە، ڕێگە بە دەستبەسەرداگرتنی نادەین" گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوە چوو.
جێی ئاماژەیە لە دوو باڵەوە بەرەو ناوەندی شار بە دەیان هەزار کەس ڕێپێوانێکی جەماوەریان بەڕێوە برد، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای مەدنی و لایەنە سیاسیەکان بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.
بە دەیان هەزار کەس کە گۆڕەپانی گردبوونەوەکەیان پڕکردبووەوە، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "جۆلەمێرگ هی ئێمەیە"، "بژی بەرخۆدانی جۆلەمێرگ" و "بژی بەرخۆدانی زیندانیان"یان بە تێکڕایی بەرز کردەوە. بەشدار بوانی چالاکییەکە لە کوردستان و تورکیاوە بە جلوبەرگی هەرێمی خۆیانەوە بەشداریان لە چالاکییەکەدا کردبوو. بەردەوام لە گۆڕەپانەکە دروشم دژی قەیومە دامەزراوەکان وترانەوە.
گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی ئەو کەسانەی لە خەباتی ئازادی و دیموکراسیدا گیانیان لەدەستداوە دەستی پێکرد.