'بەرخۆدێران قسەی کۆتایی دەکەن!'

پارێزەران ئاماژەیان بەوەکرد، بەو سزایانەی لە دۆسیەی پیلانگێڕی کۆبانێدا دراون، جارێکی دیکە دەرکەوت کە دەسەڵاتی دادوەری لەسەر بنەمای فەرمانی سیاسییە و دەڵێن: "بەڵام بەرخۆدێران قسەی کۆتایی دەکەن!"

ناڕەزایەتییەکان دژی ئەو بڕیارانەی لە دۆسیەی کۆبانێ دا دراون، بەردەوامن. لەو دۆسیەیەدا سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و فیگەن یوکسەکداغ لەگەڵ ١٦زیندانی و ١٠٨ سیاسەتمەدار سزادراون. ئەم دۆسیە پیلانێکی سیاسیە وەک دۆسیەی تۆڵەسەندنەوە لە مێژوودا هەژمار دەکرێت. سەرەڕای ئەوەش هەموو پارێزەران ناڕەزایی خۆیان لە بەرامبەر ئەم دۆسیەیە نیشان دەدەن. چیگدەم ئاکبولوت لە کۆمەڵەی پارێزەرانی سەردەم(چەهەدە)، بەڕێوەبەری ئیشکگریی دادپەروەریی کەمال ئایتاش و سینان زنجیر لە کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادیی (ئۆهەدە) لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.

'ئەو سزایانە دراون، ڕێگری لە تێکۆشانیان ناکەن'

چیگدەم ئاکبولوت، بەرپرسی لقی ئەستەنبوڵی چەهەدە ڕایگەیاند، ئەو بڕیارانەی لە دۆسیەی سیاسی کۆبانێ دا دراون هیچ شەرعیەتێکی یاسایییان نییە. و ڕوونی کردەوە بەو حوکمانەی کە دراون، هەوڵدەدەن بڵێن،'ئێمە لە هێرشەکانمان بۆ سەر کار و تێکۆشانتان بەردەوام دەبین بە هێرشەکانمان دژی ئەو سیاسەتمەدارانەی پاڵپشتی گەلی کورد و گەلانن درێژە بە سیاسەتەکانمان دەدەین. بەڵام نە ئەو سیاسەتمەدارانەی کە نایاسایی دادگایی کراون، نە دۆستەکانمان، نە پارێزەران و نە هەڤاڵانمان دەستبەرداری تێکۆشان نابن، کەس لەم بڕیارە نەترسا و نەکشاوەتەوە، بۆیە ئەم سزایانە ناتوانن ببنە بەربەست لە تێکۆشانمان. گەلی کورد لە تێکۆشان بۆ مانەوەی تەنیا نییە."

'لەم دۆسیەدا هیچ شتێک نییە کە بتوانرێت بە ناوی یاساوە قسەی لەسەر بکرێت'

کەمال ئایتاچ، پارێزەر و بەڕێوەبەری ئیشکگریی دادپەروەری، ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دۆسیەی کۆبانی پیلانی سیاسین و ئاماژەی بەوەدا که دادگا له سەر بنەمای فەرمانی سیاسی مامەڵە دەکات و وتی: "هیچ شتێک لەم دۆسیەیەدا بە ناوی یاساوه بوونی نییە کە باس بکرێت. هیچ بەڵگەیەکی تاوان بوونی نییە. هەوڵ دەدەن بەم سزایانە گورزێک لە تێکۆشانی گەلی کورد بدەن. لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدەن بڵێن کەس دەنگی بەرز نەکاتەوە، دەیانەوێت لە کۆمەڵگادا ترس بڵاوبکەنەوە."

'داهاتوو بۆئێمە دەبێت'

پارێزەر سینان زنجیر، ئەندامی ئۆهەدە ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە گورزێکی جددییە لە هیوای گەل بۆ ئاشتی و داهاتوو و وتی: "وەک چۆن سەید ڕەزا و شێخ سەعید بەچۆکدا نەهاتن و تەسلیم نەبوون، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغیش بەچۆک نەهاتن. هەروەها وەک سەرۆک فیگەن وتی، بەرخۆدێران قسەی کۆتایی دەکەن، گەلی کورد دەڵێ، شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستەکان دەڵێن. داهاتوو بۆ ئێمە دەبێت."