بۆ ٦ مانگی دیکە چاوپێکەوتنی رێبەری گەلی کورد لە گەڵ پارێزەرانی قەدەغە کرا!
زانراوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ماوەی ٦ مانگی دیکە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەرانی قەدەغە کراوە.
زانراوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ماوەی ٦ مانگی دیکە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەرانی قەدەغە کراوە.
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ ـەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئەمنی باڵای پیتی (ف) ی ئیمرالی دا لە گۆشەگیرییەکی سەختدایە، وەرنەگیراوە. جیا لەوەش عەبدوڵا ئۆجالان و عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم، بۆ ماوەی ٦ مانگی دیکە لە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ پارێزەران قەدەغە کران.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA)، پارێزەرانی نوسینگەی یاسای سەدە بۆ دیدار چوونەتە دادگای تاوانەکانی دووەمی شاری بورسا و داواکارییان پێشکەش کردووە، پارێزەران بۆیان دەرکەوتووە کە لە ٣ی ئایاردا، موەکیلەکانیان سزای ٦ مانگی دیکە قەدەغەی چاوپێکەوتنیان لە گەڵ پارێزەرانیان بەسەردا سەپێنراوە. پارێزەران هیچ زانیارییەکیان لەسەر هۆکاری سزاکە بەدەست نەهێناوە.
لە بڕیارەکەی پێشوو تانە درابوو کە ڕەتکراوەتەوە. پارێزەران دوای بڕیاری نوێ قەدەغەکردن تانە لە دادگای دەستووری تۆمار دەکەن.
جێی ئاماژەیە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سزای قەدەغەی دیداری لەگەڵ پارێزەران بەسەردا سەپێندرا بوو.