بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی گەریلا ئەڤینار مەریوان کرا

بۆ گەریلای هەپەگە ڕۆزان ڤیلدان کزماز (ئەڤینار مەریوان) کە ٦ ی نیسانی ٢٠١٨ لە خواکوڕک شەهیدبوو، لە ئامەد پرسە دانرا، بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکەی کرا.

بۆ گەریلای هەپەگە ڕۆزان ڤیلدان کزماز (ئەڤینار مەریوان) کە ٦ ی نیسانی ٢٠١٨ لە خواکوڕک شەهیدبوو، لە ئامەد  پرسە دانرا.

پرسەکە لە ماڵی پرسەی بسمیلیان لە ناوچەی پەیاس دانرا، مەبیا-دەر و مە تواد-فەد بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکەیان کرد.

هاوسەرۆکی مەبیا-دەر، محەمەد ئەمین کلیچ سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کورد کرد و تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە و گوتی: "پێویستە ڕێگە نەدەین بگەنە ئامانجەکەیان بۆ لەناوبردنی ئەم گەلە. با ئیتر گەنجەکانمان نەمرن و چاوی دایکانمان فرمێسک نەڕێژن".