بڕیاری دۆزی کۆبانێ لە ئاخن شەرمەزارکرا

بڕیاری دۆزی کۆبانێ لە ئاخن بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا.

دۆزی کۆبانێ

لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا لەسەر بانگەوازی پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) و دەسپێشخەریی پشتیوانی لە زیندانیانی کۆبانێ گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا، لە گردبوونەوەکەدا ئاڵای هەدەپە و وێنەی سیاسەتمەدارە زیندانییەکان هەڵگیرا.

گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی مانگی ئایار دەستی پێ کرد.

لە گردبوونەوەکەدا لەسەر ناوی تەسەپە گوترا: "لە چوارچێوەی دۆزی قڕکردنی سیاسی کۆبانێ، ئەوانەی دژی داعش لە بەرەی گەل وەستان، سزادران و پشتگیری لە داعش کرا کە لە کۆبانێ شکستی هێنا".

پاشان چەندین پەیامی بەرخۆدان و پشتگیری لە زیندانیانی دۆزی کۆبانێ خوێنرانەوە.

گردبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.