بینگۆل: هێرش ناتوانێت لە داخوازی ئازادی دوورمان بخاتەوە
لە کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکی ئێشکگری ئازادی، زوڵفو بینگۆل؛ پەیوەست بە هێرشە فاشیستییەکە گوتی: "ئەم هێرشە ناتوانێت لە ڕێبەرمان و لە داخوازی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانە دوورمان بخاتەوە".
لە کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکی ئێشکگری ئازادی، زوڵفو بینگۆل؛ پەیوەست بە هێرشە فاشیستییەکە گوتی: "ئەم هێرشە ناتوانێت لە ڕێبەرمان و لە داخوازی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانە دوورمان بخاتەوە".
چالاکی ئێشکگری ئازادی بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١٢ ساڵە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە. فاشیستانی تورک هێرشیان کردە سەر شوێنی چالاکییەکە، لەکاتی هێرشەکەدا پۆستەری "ئازادی بۆ ئۆجالان" و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دڕێنرا.
لە کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکی ئێشکگری ئازادی، زوڵفو بینگۆل دەربارەی هێرشەکە دوا و ڕایگەیاند هێرشکەران گوتیانە: "هاتووین تۆڵە برۆکسل بکەینەوە".
بینگۆل گوتی: "ئێمە دەڵێین ڕێگەی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کورد بە ئیمراڵیدا تێدەپەڕێت، ڕێبەرمان ئیرادەی ئێمەیە و بێ مسۆگەرکردنی ئازادییەکەی، چارەسەری دیموکراتیک نامومکینە. دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات لە هەموو شەڕی دژی کوردان قووڵتر بکاتەوە. پێویستە گەلی تورک باش بزانێت ئەم شەڕە تەنها دژی گەلی کورد نییە، گەلی تورکیش زیان دەبینێت. هۆکاری قووڵبوونەوەی قەیرانی جڤاکی و ئابووری ئەم شەڕەیە لە دژی کوردان. ئێمە دەمانەوێت شەڕ کۆتایی بێت و مافەکانی کورد دانی پێدا بنرێت. ئەم هێرشە ناتوانێت لە ڕێبەرمان و لە داخوازی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانە دوورمان بخاتەوە. بانگەواز لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە ئەوروپا و دۆستانی گەلی کورد دەکەین خاوەنداری زیاتر لە چالاکیەکەمان بکەن".