بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی كوردستان پیلانگێڕی ۱٥ شوباتی شەرمەزار کرد
بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی كوردستان پیلانگێڕی ۱٥ شوباتی شەرمەزار کرد و داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکات.
بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی كوردستان پیلانگێڕی ۱٥ شوباتی شەرمەزار کرد و داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکات.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پیلانگێڕی ۱٥ شوباتی مەحکوم و شەرمەزار و ڕایدەگەیەنێت: ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پال هه‌موو ده‌نگانه‌ی كه داوای ئازادكردنی به‌رێز ( ئۆجه‌لان ) ده‌كه‌ن. داواش لە سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و گشت پارت و لایه‌نی سیاسییەکان و گه‌لانی ئازادیخواز و ووڵاته زلهێز و بڕیار به‌ده‌سته‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و په‌رله‌مانی ئەوروپا و دادگای لاهای ده‌كه‌ین بۆ ئەو مەبەستە گوشاری خۆیان زیاتر و چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی داگیركاری توركیا به‌ڕێز.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی كوردستان
بۆ ڕای گشتی
له یادی ( ۱٥ شوباتدا) كه ( ۲۲) ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر پیلانی نێونه‌ته‌وه‌یی و دەستگیرکردنی به‌ڕێز ( ئۆجه‌لان ) !؟
جه‌ماوه‌ری ووڵاتپارێز و تێكۆشه‌رى كوردستان....
ئاشتیخوازان .. ئازادیخوازان .. دیموكراسیخوازان ..
( ۲۲) ساڵ به‌ر له‌ئێستاو له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ دەوڵەتى داگیرکەرى توركیا بە پاڵپشتی هەندێک ل ووڵاتانی تر له‌كرده‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داندراو به‌ڕێز ( عبدالله ئۆجه‌لان ) یان دەستگیرکرد .. له‌كاتێك ئه‌و پیلانه قێزه‌وه‌نه ترسنۆكانه‌یه مه‌حكوم و ڕیسواو شەرمەزار ده‌كه‌ین ، له‌هه‌مان كاتدا ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پال هه‌موو ده‌نگانه‌ی كه‌داوای ئازاد كردنی به‌رێز ( ئۆجه‌لان ) ده‌كه‌ن . بزوتنەوەی نوێبوون پێی وایه به‌بێ ئازادكردنی به‌ڕێز ( ئۆجه‌لان ) و ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی دۆسیه‌ی په‌كه‌كه و پرسی سیاسی گه‌له‌كه‌مان له‌باكووری كوردستان ،، هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی داگیرکەرى توركیا ناتوانێ پرۆسه‌ی ئاشتی و دیموكراسی له‌توركیا پێش بخات. هه‌ر به‌و بۆنەیە‌وه بانگ له سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و گشت پارت و لایه‌نی سیاسی و گه‌لانی ئازادیخواز و ئاشتیخواز و دیموكراسیخواز و ووڵاته زلهێز و بڕیار به‌ده‌سته‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و په‌رله‌مانی ئەوروپا و دادگای لاهای ... ده‌كه‌ین گوشاری خۆیان زیاتر و چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی داگیركاری توركیا به‌ڕێز ( ئۆجه‌لان ) و گرتیانی سیاسی دۆسیه‌ی سیاسی په‌كه‌كه و پەرلەمانتاران و سەرۆک شارەوانیەکان و هاوسەرۆکان و ئەندامان و لایەنگیرانى HDP و لایەنەکانى تر و پرسی سیاسی گه‌له‌كه‌مان له‌باكووری كوردستان چاره‌سه‌ر بكات و توركیا مل كه‌چ بكه‌ن پڕۆسەى ئاشتى نێوان دەوڵەتى تورکیا و گەلەکەمان لەباکوورى کوردستان زیندوو بکەنەوە و له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكه‌ونه گفتوگۆ و دانوستاندنی ڕاسته‌وخۆ و کێشەکان لەڕیگاى ئاشتى ودیموكراسی دوور لەجەنگ و شەڕ و ئۆپەڕاسیۆن و کاولکارى چارەسەر بکەن و بۆ هەمیشەو هەتا هەتا کۆتایى بەخوێن ڕشتن بهێنن ، پێویستە بۆ سەر خستنى ئەو پڕۆسەیەش لایەنى سێیەم وەکو چاو‌دێر و گەرەنتى بەشدارى گفتوگۆ و دانوستاندنەکان بێت .
بژی كورد .. بژی كوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی كوردستان
15 / شوباتی / 2021
هـ.هـ