هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)ەوە ئیدانە کرا.
گەنجان لە بەردەم کۆشکی لونگچامپ لە شاری مارسیلیای فەرەنسا کۆبوونەوە و دەستیان بە چالاکییەکان کرد.
لە چالاکییەکەیاندا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی تەجەشە و پەکەکەیان بەرزکردەوە و چەند پۆستەرێکیش، کە بە زمانەکانی فەرەنسی و کوردی لەسەریان نووسرابوو، "گەنجان فیداییانی رێبەر ئاپۆن" "بژی بەرخودانی گەریلا" بەزکرابوونەوە.
لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بژی بەرخودانی گەریلا" و "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن" دەوترنەوە و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "پێکەوە راپەرین" دەستیان بە رێپێوانکرد.
ژ.ت