چالاکی دژی دەستبەسەراگرتن لە ئیستەنبوڵ
هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسیی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی دێرسیم و پولوریان شەرمەزار کرد و گوتیان: "تا بەدەستهێنانەوەی شارەوانییە دەستبەسەرداگیراوەکان، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسیی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی دێرسیم و پولوریان شەرمەزار کرد و گوتیان: "تا بەدەستهێنانەوەی شارەوانییە دەستبەسەرداگیراوەکان، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسیی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی دێرسیم و پولوریان لە گۆڕەپانی بیۆغلو_شیشخانە شەرمەزار کرد. لە چالاکییەکەدا پانکارت و درووشم دژی دانانی قەیوم بەرزکرایەوە.
نوێنەری دیسک ـی ئیستەنبوڵ ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، ڕایگەیاند ڕژێمی قەیوم واتای وەستاندنی دیموکراسی و یاسایە، وەک هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسیی ڕژێمی قەیوم قبووڵ ناکەن، گوتی: "پاشەکشە لە تێکۆشان دژی قەیوم ناکەین، تا سەرکەوتن درێژە بە بەرخۆدان دەدەین".
"گەلی دێرسیم درێژە بە بەرخۆدان دەدەن"
هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) مەراڵ دەنیش بەشتاش ڕایگەیاند گەلی دێرسیم لە سەید ڕەزاوە دەستبەرداری بەرخۆدان و تێکۆشان نەبوون، وە درێژە بە بەرخۆدان دەدەن.
جێگری سەرۆکی گشتی جەهەپەی ئیستەنبوڵ محەمەد ئاسڵان ڕایگەیاند ئەوانەی بە هەڵبژاردن هاتوون دەبێت بە هەڵبژاردن بڕۆن، ئێمە دەڵێین نا بۆ قەیوم.
پەرلەمانتاری پارتی ڕەنج (ئەمەپە) ئەسکەندەر بایهان رایگەیاند دەسەڵات بۆ مانەوە پشت بە قەیوم دەبەستێت، گوتی: "ئەوانەی ئیرادەی گەلی کورد قبووڵ ناکەن، ئێوەن. ئەوانەی خوشک و برایەتی گەلان تێک دەدەن، ئێوەن".
"بەرخۆدانمان بێ پسانەوە بەردەوام دەبێت"
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی ڕایگەیاند بەرخۆدان لە هەموو شارێک بێ پسانەوە بەردەوام دەبێت، دەسەڵات هەموو مافەکان زەوت دەکات و بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاری دەهێنێت. گوتی: "دەسەڵات هەموو دەرفەتەکان بۆ شەڕ و توندوتیژی تەرخان دەکات. کودەتاچییان هەوڵدەدەن مافی دەنگدان و هەڵبژاردن دەستبەسەر بکەن. بانگەواز لە گەلانی تورکیا دەکەین لە هەموو جێیەک بەرخۆدان بکەن".
"سبەی دەچینە دێرسیم"
سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی دێرسیم عەلی رەزا بیلیر ڕایگەیاند گەلی دێرسیم دژی دەستبەسەراگرتن بەرخۆدانێکی مەزنی نیشان داوە، گوتی: "ئێمە سبەی کاتژمێر ١٧:٠٠ پاش ڕاگەیاندراوەکەمان لە کادیکۆ بەرەو دێرسیم دەکەوینە ڕێ. سڵاو لە گەلی دێرسیم".
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.