چالاکیی مانگرتنی مەخموورییەکان بە دەستەی ١٠ دەهەم بەردەوام دەکات

چالاکانی مانگرتوو لە کەمپی مەخموور دەستنیشانیانکرد کە تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەوان درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.

ئەمرۆ لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی- مەخموور بە بەشداری ژمارەیەک لە دانیشتووانی کەمپەکە لە بەردەم ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیداندا دەستەى ١٠هەمی مانگرتوان دەستیان بە چالاکی کرد.

لە دەسپێکی چالاکییەکەدا یادی گەریلای هەپەگە شەهید بارگران ئەرکەندی کرایەوە و دوای یەک خولەک ڕێزگرتن لە سەرناوی دەستەی ٩هەم چیمەن بیلەن قسەیکرد.

بیلەن ئەوەی خستەڕوو کە ئەو بە ئامانجی پشتگیری لە گیراوانی مانگرتووی پەکەکە وپاژک بەشدای چالاکی مانگرتن لەخواردنەکە بووە  و وتی، " هەتاکوو ئێمە ڕێبەرایەتی ئازاد نەکەین بەردەوام دەبین لە چالاکی. ئێمە نە تەنیا چالاکی مانگرتن لەخواردن، بۆ ئازادی سەرۆک ئاپۆ هەموو جۆرە چالاکییەک بکەین."

لە رۆژی ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخموور) بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی عەشتار دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە.

چالاکیی مانگرتنی مەخموورییەکان بە بەشداریی دەستەى ١٠هەمی مانگرتوان بەردەوامیی هەیە.

مەراسیمەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "شەهید نامرێت" و " بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" کۆتایی هات.

ک-ش