چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ٢١٩هەمین رۆژدایە
چالاکیی مانگرتنی بێسنووری زیندانیانی سیاسی لە پێناو کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادیی جەستەییان لە رۆژی ٢١٩هەمین دایە.
چالاکیی مانگرتنی بێسنووری زیندانیانی سیاسی لە پێناو کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادیی جەستەییان لە رۆژی ٢١٩هەمین دایە.
زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە پێناو کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان، کە ٢١ ساڵە لە زیندانی ئەمنیی ئاست بەرزی جۆری ئێفی ئیمراڵیدایە و هەروەها بۆ ئیدانەکردنی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کرد. چالاکییەکەیان بە پێداگری و بڕیارەوە و بە بەشداریی ٤٤هەمین دەستەی مانگرتوو لە ٢١٩هەمین رۆژدایە.
مەخمور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) و بۆ هەمان ئامانج لە دەزگای بنەماڵەى شەهیداندا لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا و بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی عەشتار دەست بە چالاکیی مانگرتن کراوە و چالاکییەکە لە ١٩٩هەمین رۆژدایە.
یونان
چالاکیی مانگرتن بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە- ئە) و ناوەندی رۆشنبیریی کوردستان لە شاری لاڤریۆی یونان لە ١٨١هەمین رۆژدایە.
ژ.ت