چالاکیی زیندانیانی ئازادیی پاژک و پەکەکە بەردەوامە
چالاکیی زیندانیان کە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو ١٧٠ڕۆژی پرکردەوە و بەردەوامە.
چالاکیی زیندانیان کە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو ١٧٠ڕۆژی پرکردەوە و بەردەوامە.
زیندانیانی ئازادیی پاژک و پەکەکە لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێودەوڵەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستیان بە مانگرتنێکی نادیار کرد.
لە درێژەی چالاکییەکەیاندا زیندانیان ڕایانگەیاندبوو کە ئەگەر تا ١٥ی شوبات کە ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییەکانیان قبوڵ نەکرێت، چالاکییەکەیان دەچێتە قۆناغێکی نوێ.
زیندانیانی ئازادی پەکەکە و پاژک ڕۆژی ٣ی نیسان بە ناوی دەنیز کایا بەیاننامەکەیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە لە ٤ی نیسان کە ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئۆجالانە کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن دەهێنن و دەچنە قۆناغی نوێیەوە.
چالاکیی زیندانیانی ئازادی لە ١٧٠ڕۆژیدا بە چالاکیی بایکۆتکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان، لەگەڵ بنەماڵەکان و چوونە دادگا بەردەوامی هەیە.