چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": هەتا گۆشەگیری هەبێت، ئاسایبوون نابێت
لە چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" پەیامدرا "هەتا گۆشەگیری هەبێت، ئاسایبوون نابێت و قەیران لە تورکیا کۆتایی نایەت".
لە چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" پەیامدرا "هەتا گۆشەگیری هەبێت، ئاسایبوون نابێت و قەیران لە تورکیا کۆتایی نایەت".
بنەماڵەی زیندانیان بەردەوامن لە چالاکی "گۆشەگیری کۆتایی پێ بهێنن" بە داخوازی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەم چوارچێوەیەدا لە ئەدەنە و وان چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا و بنەماڵەی زیندانیان داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
ئەدەنە
لە ئەدەنە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان پشتگیریان لە چالانی بنەماڵەی زیندانیان کرد، چالاکییەکە لە گۆڕەپانی بەشۆجاک ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکەدا پانکارت و درووشمەکان دژی گۆشەگیری و لەپێناو ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە، سەیفەدین ئایدەمیر گوتی بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری ٥ هەفتەیە چالاکی دەکەن.
لە مەجلیسی دایکانی ئاشتی ڕەفیقە ئاکین داوای کرد گۆشەگیری هەڵبگیرێت و ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدی بێت، ڕایگەیاند بەهۆی نەبوونی زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیگەرانن و گوتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی هەڵبگرن، تا ڕۆڵەکانمان لەم گۆشەگیرییە ڕزگار ببن".
ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.
وان
لە وان کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای-دەر) و بنەماڵەی زیندانیان ویستیان لەبەردەم ڕێکخستنی ئاکەپەی وان ڕاگەیاندراو بخوێننەوە، بەڵام ڕێگەیان پێ نەدرا. بۆیە لەبەردەم بینای ڕێکخستنی دەم پارتی ڕێگەی ئاوریشم ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. لە چالاکییەکەدا پەرلەمانتاران و هاوسەرۆکانی شارەوانی وان و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان ئامادەبوون.
یەک لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنی دەم پارتی شارەکە، شەرەف یەڵدز گوتی: "هەتا گۆشەگیری هەبێت، ئاسایبوون نابێت و قەیران لە تورکیا کۆتایی نایەت. هۆکاری سەرەکی هەموو قەیرانی یاسایی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی تورکیا، سیاسەتی گۆشەگیری و بێ مافییە".
پەرلەمانتاری دەم پارتی وا، گوڵجان کاچماز ڕایگەیاند گۆشەگیری لە هەموو زیندانەکان بڵاووبوەتەوە و تاکە داخوازی دایکان کۆتایی هاتنی سیاسەتی شەڕە، داوای کرد چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" مەزنتر بکرێت و گوتی: "هەتا سیاسەتی گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بێت، ئێمە دەبینە دەنگی زیندانیان و دایکان".
ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.