چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد!

خزمی زیندانیان لە چالاکی دەنگت بخەپاڵ ئازاد کۆبوونەوە و پەیامیاندا "تا عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، ئێمەش ئازاد نابین. بێگومان لە تێکۆشان پاشەکشە ناکەین".

دەنگت بخەپاڵ ئازادی

بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی زیندانیان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان هەموو هەفتەیەک لەبەردەم زیندانەکان چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجام دەدەن. لە چوارچێوەی ئەم چالاکییانەدا لە چەند شارێک ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

ئەزمیر

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتگیری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئەگێ و بنەماڵەی زیندانیان لەبەردەم زیندانی ئاسایشی باڵای بوجا کرکلار چالاکیان ئەنجامدا، درووشمەکان بۆ ئازادی زیندانیان بەرزکرانەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەزمیر محەمەد کوروش ڕایگەیاند پێویستە لەم وڵاتە ڕەوش ئاسایی بکرێتەوە، بۆ ئەمەش دەبێت پرسی کورد بەڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت.

کوروش گوتی: "هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و بەشداربوونی لە پرۆسەی سیاسی، دەبێتە هەنگاوێکی بەهێز بۆ ئاسایبوونەوەی ڕەوشی وڵات. بانگەواز لە هەمووان دەکەین لە بابەتی گۆشەگیریدا هەستیاربن".

یەک لە خزمی زیندانیان سوڵتان یاگمەکان گوتی: "ئێمە گۆشەگیری قبووڵ ناکەین و هەرگیز پاشەکشە لە تێکۆشان ناکەین".

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

ئەدەنە

لە ئەدەنە بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی زیندانیان و بە بەشداری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە چوارچێوەی چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەبەردەم زیندانی کورکچولەری ئەدەنە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.

سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس چالاکییەکەیان ئەنجامدا، یەلەکی "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتییە"یان پۆشی و پانکارتی "بۆ دادپەروەری گۆشەگیری بشکێنن، بۆ ئاشتی جڤاکی دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان هەڵگرت، درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان بەرزکردەوە.

بەڕێوەبەری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەدەنە، یاشار دەمیر ڕایگەیاند گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالام کێشە سیاسی و جڤاکی و ئابوورییەکانی قووڵتر کردۆتەوە و ئەم چالاکییەش بۆ ڕەتکردنەوەی گۆشەگیریی ئیمراڵییە، گوتی: "بۆ کردنەوەی ڕێگەی دانوستان، داواکاری زیندانیان قبووڵ بکەن، بانگەواز لە ئۆپۆزیسیۆن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ڕۆشنبیر و نووسەر و هونەرمەند و هەموو لایەنە دیموکراتیکەکان دەکەین، پەیوەست بە گۆشەگیری و داواکاری زیندانیان بێنە دەنگ و هاوکاری بەرخۆدان و تێکۆشانیان بکەن".

پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.