چالاکییەکەی شەنیشار ١١٥ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکییەکەی ئەمینە شەنیشار لەبەردەم وەزارەتی داد ١١٥ ڕۆژە بەردەوامە.
چالاکییەکەی ئەمینە شەنیشار لەبەردەم وەزارەتی داد ١١٥ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەەری شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی کە پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانی (دەم پارتی) ڕحایە، ١١٥ ڕۆژە بەردەوامە.
ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئالنتەری و پارتی سەعادەت و پارتی کرێکارانی ناوچەی چانکایا سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد.
نوێنەری ئەنقەرەی ئالنتەری، زەریفە چامالان ڕایگەیاند داواکەی ئەمینە شەنیاشار مافێکی ڕەوایە و داوای سزادانی تاوانباران دەکات، گوتی: "ئەم داخوازییە، داخوازی هەموو دایکێکی دڵسوتاوە. ئێمەش تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دایکە ئەمینە، پشتگیری لەم تێکۆشانی دادپەروەرییە دەکەین".