چالاکییەکەی ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد ١٢٠ ڕۆژە بەردەوامە

چالاکیی ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد ١٢٠ ڕۆژە بەردەوامە.

رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، ئێشکگری دادپەروەریان گواستەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد، ئێشکگرییەکە لە ڕۆژی ١٢٠ هەمیندا بەردەوام بوو. هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) حوسەین کوچوکبالابان و بەڕێوەبەرانی لقی ئەنقەرەی ئیهەدە و ئامەد و ئەنتاڵیا و ئەدەنە و مێرسین و ئەزمیر و ئیستەنبوڵ و وان و ئاگری و شەرناخ و سێرت بەشداربوون.

هاوسەرۆکی گشتی ئیهەدە حوسەین کوچوکبالابان لە سەردانەکەدا گوتی: "تاوانباران دیارن و ئێم دەڵێین داخوازی دادپەروەری دایکە ئەمینە، داخوازی ئێمەیە. بانگەواز لە حکومەت دەکەین دەست لەم سیاسەتەی دەربازبوون لە سزا هەڵبگرێت".