چالاکییەکەی ژنێڤ: هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەین
چالاکی دانیشتن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ژنێڤ بەردەوامە.
چالاکی دانیشتن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ژنێڤ بەردەوامە.
چالاکی دانیشتن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا دەستی پێ کردووە، بەردەوامە.
ئەم هەفتەیە ئەندامانی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-سە) و یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) چالاکییەکەیان گرتەئەستۆ. هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا) دەمیر چەلیک، سیاسەتمەدار موسا فارسئۆغلو، بەسمە کۆنجا، فاتمە شیک و کوردستانیان لە شارەکانی سویسراوە، بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە و کەجەکە بەرزکرایەوە، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.
لە چالاکییەکەدا وڵاتپارێزی کورد محەمەد یەڵدرم کە ٢٤ ی ئایار لە لجێ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرا، یادکرایەوە.
لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە ڕەمەزان ئامەد قسەی کرد و ڕایگەیاند پێویستە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن، ئامەد هێرشی فاشیستەکانی بۆ سەر ئێشکگری ئازادی لەبەردەم سی پی تی لە ستراسبۆرگ شەرمەزار کرد.
هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ (جەدەکە-جە) ئیبراهیم یوکسەل ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "ئیتر گەلی کورد و دۆستەکانی سەبریان بەرامبەر گۆشەگیری نەماوە. هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
هاوسەرۆکی جەدەکە-سە سەلما سورەر ڕەخنەی لە بێدەنگی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان گرت و گوتی: "ئەوکاتەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە، ئێمە جارێکی تر دووبارەی دەکەینەوە، ئێمە بە فیکر و ڕامانەکانی ڕێبەرێتیمان درێژە بە ڕێگەکەمان دەدەین. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین".
لەسەر ناوی تۆڕی سەرهەڵدان دانیال تراوب ڕایگەیادن پارادایمی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن گەلانی جیهانەوە قبووڵ دەکرێت و پێویستە بلۆکی ئەنتەرناسیۆنال لەگەڵ گەلی کورد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشین.
پاشان وتەبێژی کۆمیتەی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە سویسرا نەجدەت ئاتالای بەرپرسیارێتییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان و سی پی تی بەرامبەر گۆشەگیری بیرهێنایەوە.
پاشان لەسەر ناوی جەدەکە-سە و یەژەکە-سە شاندێک تاجەگوڵینەی ڕەشیان لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان دانا.