چۆمسکی: شۆڕشی ڕۆژئاوا مۆعجیزەیە، دەبێت جیهان ئەوە ببینێت

نوام چۆمسکی نووسەر و ڕۆشنبیری بە ناوبانگی ئەمریکی لە سیمینارێکدا بۆ زانکۆی ڕۆژئاوا وتی: " شۆڕشی ڕۆژئاوا مۆعجیزەیەکی بەنرخە، دەبێت بە جیهاندا نیشان بدرێت."

لە شاری قامیشلوو و لە سالۆنی کۆنفرانسی ئاکادیمایای چاندی زانکۆی ڕۆژئاوا بە بەشداری خوێندکرا، ڕۆشنبیر، نوێنەری پارتە سیاسیەکان سمینارێک بەڕێوە چوو.

سمینارەکە کە لە ڕێگەی هێڵی ئینتەرنت و لە سەر پرۆگرامی زووم ئەنجامدرا، ڕۆشنبیر و نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی نوام چۆمسکی قسەیکرد.

چۆمسکی ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆژئاوا بە قۆناغێکی سەختدا دەرباز دەبێت و وتی: " گرفتی سەرەکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایە کە لە سەرئەرێ کردنی ئەمریکا چون تێک بشکێت. دیسانەوە لەهەمبەر هەڵسووکەوتی دەسەڵاتی شام چلۆن ڕێگایەک بگرێتە بەر. هاتا ئیستا بوونی ڕۆژئاوا کە بەردەوام دەکات مۆعجزەیە. لە ئەزموونەکان ئێمە دەزانین کە هاوکاری نێونەتەوەیی ئیمکانی نییە.

چۆمسکی ئاماژەی دابە هاتنەسەرکاری جۆبایدەن وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی: " ئەگەر گوشاری گەل نەبێت، ئەوا بایدەن سیستەمی سەرمایەپارێزی ئەمریکا بەردەوام بکات. دەبێت جیاوازی لە گەل ترامپ هەبێت.  بەڵام نابێت زۆرهیوای پێ ببەسرێت. دەبێت لە سەر ئەم بابەتە هەرکەسێک گوشار بخاتە سەر بایدەن. باوەڕ ناکەم بایدەن وەک ترامپ دڕندە بێت. باوەڕ ناکەم بایدەن وەک ترامپ چاوی لە ئاست کۆمەڵکووژی کوردان بگرێت و ڕێگە بدات."

چۆمسکی پیشنیاری بۆ بەڕێوەبەری خۆسەرکرد و وتی، " کاری یەکەم کە دەبێت بکرێت، دەبێت تەڤگەری ژنان بپارێزرێت. هەنگاوەکانی لەم بابەتە لە باشووری ئەفریقا سەرکەوتوو بوون. ئەمەش تاکە هیوایە.

باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زۆر بە نرخە. دەبێت هەموو جیهان نرخی شۆرشی ڕۆژئاوا ببینێت. بە هاوکاری گەل ئێوە بگەێنە ئامانجی خۆتان."

ک-ش