چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین باپیرەیەک و منداڵێکیان لەسەر زەویی خۆیاندا بە ٤٠ گولـلە کوشت

لە عەفرینی داگیرکراوی ژێر چەپۆکەى دەوڵەتی تورک دا منداڵێک و باپیرەیەک بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتى تورکەوە کوژران و هاووڵاتییەکی تریش بریندار بوو.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، چەتەکانی فیرقەى حەمزە باپیرەیەکی تەمەن ٧٠ ساڵ بە ناوی عەبدولڕەحمان حەمۆ و نەوەیەکی بە ناوی جەنگیز نەجاڕی تەمەن ١٤ ساڵ لە کاتی رۆیشتن بۆ سەر زەوییەکانیان لەلایەن چەتەکانەوە کوژران.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەتەکان ٤٠ گولـلەیان ناوە جەنگیز نەجاڕی تەمەن ١٤ ساڵ و بەو شێوەیە کوشتویانە.

هاوکات چەتەکان لە گوندی کیمار لە ناوچەى شێراوای عەفرین تەقەیان لە گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی مەسعود مەجید جەمۆ کردووە و برینداریان کردووە.

ژ.ت